رۆژی (10/10/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری ئاهه‌نگێكی بڕوانامه‌ی زانستی كرد له مزگه‌وتی شێخ محیه‌دین له هه‌ولێر.
له مه‌راسیمه‌كه، كه جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تێیدا باسی له ئه‌رك‌و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی‌و فه‌قێ‌و قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی كرد، پیشه‌ی فه‌قێیه‌تی‌و خوێندنی ئایینی به پیرۆزترین‌و گه‌وره‌ترین كار وه‌سف كرد، به‌تایبه‌تی هانی مامۆستا گه‌نجه‌كانی دا بۆ ئه‌وه‌ی پتر خۆیان شاره‌زا بكه‌ن، چونكه ده‌بینین، رۆژ به رۆژ مامۆستا ته‌مه‌ندار‌و ئیختیاره‌كان ماڵئاواییمان لێده‌كه‌ن، بۆ نموونه هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه زانای گه‌وره‌ی هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌رهادی كۆچی دوایی كرد.
هه‌روه‌ها پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی له مامۆستای ئیجازه‌به‌خش مامۆستا مه‌لا سادقی خه‌تێ كرد، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له سێ مامۆستای ئیجازه وه‌رگریش كرد، هه‌موو پشتیوانی یه‌كێتی زانایانیشی ده‌ربڕی بۆ گرنگیدان به فه‌قێ‌و حوجره‌و مزگه‌وته‌كانی كوردستان.
جێی باسه قوتابیانی ئیجازه وه‌رگر بریتی بوون له:
1- مه‌لا ئاواره عه‌لی مسته‌فا خه‌تی.
2- مه‌لا جه‌لیل ئیبراهیم ئه‌بوبه‌كر بێراوه‌یی.
3- مه‌لا عه‌دنان ساڵح ئیبراهیم خه‌تی.
|