دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانى رۆژى یه‌ك شه‌ممه 12 / ربیع الاول / 1438 كۆچى به‌رامبه‌ر 11/12/2016 زاینى به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له زانایانى ئاینى كه‌لار و كفرى و خانه‌قین و به‌رپرسانى حزبى و حكومى و رێكخراوه‌یى و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له موسوڵمانانى ده‌ڤه‌ره‌كه لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان هه‌ستان به سازدانى ئاهه‌نگێكى شایسته‌و شكۆدار یان بۆ ساڵیادى له دایكبوونى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د ئه‌لموسته‌فا درودى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد كه له‌لایه‌ن سرود بێژ هه‌لۆ ئه‌مینه‌وه خوێنرایه‌وه پاشان ووتارى لێژنه‌ى ئاماده‌كارى ئاهه‌نگ له‌لایه‌ن مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانه‌وه خوێنرایه‌وه و زۆر به‌گه‌رمى ئاماده‌بوانى مه‌راسیم و ئاهه‌نگه‌كه‌ى به‌خێرهێنان دواتر ووتارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتیه‌كه‌وه خوێنرایه‌وه و تیایدا په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رۆكایه‌تى زانایان و ته‌واوى زانایانى ئاینى گه‌یانده ئاماده‌بوان و زه‌روره‌تى برایه‌تى و ته‌بایى نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى به بیرى ئاماده‌بوان هێنایه‌وه و نزاى خواست كه ئه‌م یاده ببێته هه‌وێنى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى نێوانمان دواتریش ووتارى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى گه‌رمیان له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه تۆفیق به‌رِێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیانه‌وه خوێنرایه‌وه پاشان مامۆستا مه‌لا زیاد ئه‌حمه‌د به نوێنه‌رایه‌تى زانایانى ئاینى خانه‌قین و مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندى به نوێنه‌رایه‌تى زانایانى ئاینى كفرى یه‌وه ووتاریان پێشكه‌ش كرد‌و ووتاره‌كانیان گوزارشت بوون له خستنه‌رِوى پایه‌و پێگه‌ى ئه‌و په‌یامبه‌ره‌و باسكردنى ئاكارو ره‌وشته به‌رزه‌كانى شایانى باسه ناوبه‌ناو ئاهه‌نگه‌كه به سروده خۆش و پرِسۆزه‌كانى تیپى سرودى شه‌پۆله‌وه ئه‌رِازێنرایه‌وه و نوقڵ و چكلێت و شیرینى به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌ش كرا و بۆ خوانى نیوه‌رِۆش زانایانى ئاینى و به‌شێك له ئاماده‌بوانى ئاهه‌نگه‌كه نیوه‌رِۆخوانێكیان له هه‌مان جێگا بۆ سازكرا ئه‌مه‌و برِیاره له رۆژانى داهاتوودا له مزگه‌وت و جێگه‌كانى دیكه‌ى سنوره‌كه مه‌راسیم و ئاهه‌نگى تایبه‌ت به‌ویاده به‌رِێوه بچێت . |