رِۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 11_ 12 _ 2016 به هه‌مه‌ئاهه‌نگی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وبه‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی به ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌ریكی زۆرله نوێنه رانی حیزب ولایه‌نه سیاسیه‌كان وزانایانی ئایینی ونوێنه رانی فه‌رمانگه حكومیه‌كانی شاری سلێمانی له‌مزگه‌وتی ( أحمدی حاجی علی ) مه‌راسیمێكی شایسته به‌وبۆنه‌وه سازكرا .سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ندئایه‌تیك له قورئانی پیرۆزده‌ستی پیكرد.دواترووتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن ووتارخوێنی مزگه‌وتی ناوبراو خوێندرایه‌وه .پاشان هه‌ریه‌ك له رِێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی به‌ریز (فه‌ره‌یدون غه‌ریب ) و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌رِێز ( ئازاد محمدئه‌مین ) و لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌رِێز مامۆستا ( نجم ا‌لدین قادر ) ووتاریان خوێنده‌وه له‌ووتاره‌كانیان سه‌ره‌رِاای پیرۆزبایی كردن له گه‌لی كورد و هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان جه‌ختیان له‌سه‌رپه‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كرده‌وه كه‌خۆی له برایه‌تی ویه‌كرِیزی وپیكه‌وه ژیان و دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌رجۆره بیرێكی توندره‌ویدا ده‌بینیه‌وه هیوایان خواست ساڵیادی ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ی خێروخۆشی و كۆتایی هاتن به‌وقه‌یران و باره‌ناهه‌موارانه‌ی رِوی له سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه . پاشان به‌چه‌ندین سرودو قه‌صیده‌ی ئایینی مه‌راسیمه‌كه رِازێنرایه‌وه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایی كۆتایی به‌مه‌راسیمه كه هات شایه‌نی باسه هه‌رله‌شاری سلێمانی له‌چه‌ندین مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كانی تر ئه‌م یاده به‌رزو پیرۆزرِاگیرا وچه‌ندین كه‌رنه‌ڤاڵی تایبه‌ت به‌ویاده سازكرا |