دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوو له گه‌رمه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بابه‌تێك به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی كوردستان عبد الرزاق عه‌لی بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا بێرێزی به‌رامبه‌ر یادی مه‌ولود ده‌كات به شتێكی خورافی ده‌زانێت، ئه‌م كاره بووه جێگه‌ی تووڕه‌یی و نارازی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاگاداری بابه‌ته‌كه بوون، چونكه وێڕای لایه‌نه دیندارییه‌كه، سوكایه‌تییه به هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان، كه له‌م رۆژانه‌داو له‌م یاده پیرۆزه‌دا له گه‌رمه‌ی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانن. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین دژی هه‌ر بێرێزیهك به‌رامبه‌ر پیرۆزیهكانمان بوه‌ستینه‌وه‌و، رێكاره یاساییه‌كانیش بگرینه به‌ر، چونكه رێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی و بێرێزی به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕی موسڵمانێتی گه‌لی كورد بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ناوبراو روونكردنه‌وه‌یه‌كی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حاشایی له‌م بابه‌ته كرد‌و، روونی ده‌كاته‌وه: (دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که من هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکم نییه. ئه‌و په‌یجه‌ش که به‌ناوی منه‌وه دروستکراوه، دوور و نێزیک په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه و ده‌ستێکی ناحه‌زی له پشته‌وه‌یه که به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نابه‌جێ، هه‌وڵی ناشیرنکردنم ده‌دات).
عبد الرزاق عه‌لی قسه‌كانی به‌وه پشت‌راست ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه یه‌كه‌مین جار نییه حاشایی و به‌رائه‌تی خۆی له‌و په‌یجه ده‌كات، چونكه پێشتریش له رۆژی 22/11/2016 جارێكی تر روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه نییه، له روونكردنه‌وه‌ی پێشتریش داوای لێبووردنی لە (هەموو ئەو بەڕێزانە) کردووه کە بەھۆی ئەو پەیجە ساختانەی لەسەر ناوی ئەوەوە داندراون، ڕۆژێک لە ڕۆژان، (بەھۆی پۆستێکەوە نیگەران بووبن).
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له لێدوانێكی بۆ سایتی زانایان وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشووی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها راشی ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌حه‌دای هه‌ر كه‌سێك ده‌كات بتوانێت بیسله‌مێنێت كه ئه‌م بابه‌ته كه‌مترین په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه هه‌یه. |