لقی رانیەی زانایان ئاهەنگی مەولودی ئەنجامدا

ئا: راگه‌یاندنی لقی رانیه‌


رۆژی یەکشەممە  لقی رانیە بە ئامادەبوونی زۆرینەی کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان و کارگێرەکان ئاهەنگی مەولودی ئەنجامدا، بە بەشداری زانایان و جەماوەرێکی بەرچاوی دەڤەرەکەو نوێنەرانی حیزبی و حکومی، سەرەتا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر دەستکرا بە بەرنامەی ئاهەنگەکە، کە پێکهاتبوو لە وتەی لقی رانیەی زانایان و ئەوقاف و لیژنەی فەتواو زانایان، لەگەڵ كۆمه‌ڵێك شیعرو سرود، پاشان بە خویندنەوەی بروسکەو عەقیدەی کوردی و شیرینی دابەشکردن کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات. هەروەها جێگای باسە کە لە دەڤەری بیتوین لە زۆربەی شارو شارۆچکەکان گرنگی بە ئاهەنگی مەولود درا، لە مگەوت و هۆڵ و ماڵەکان، تا کۆتایی مانگیش هەر بەردەوام دەبیت.