له‌و چه‌ند رۆژانه‌ی رابردوو كه ره‌مه‌زان بووه‌ته میوانمان جۆره دیارده‌یه‌ك هه‌یه كه په‌یوه‌سته به‌رۆژووه‌كانمان‌و (به‌ڵكو) كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر رۆژووه‌كانمان، بۆیه لێره‌دا به پێویستم زانی باسی بكه‌م‌و روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر بكه‌م‌و چاره‌سه‌ریه‌كی گونجاویشی بۆ بدۆزینه‌وه:
گوێ بیست ده‌بین له پاشێودا بانگبێژێك (أستغفرالله) ده‌كات، ئه‌وی تر (هه‌ر له هه‌مان كات) خه‌ریكی (ئیمساكه)، ئه‌وی تریشیان خه‌ریكی (بانگه) پاك‌و بێگه‌ردی بۆ (خوا)، بۆ فتاریش به هه‌مان شێوه (یه‌ك له‌بانگ له خۆ بوه‌ته‌وه ئینجا ئه‌وی تریان بانگ ده‌فه‌رموێ)، ئینجا نازانم هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
1- پاش‌و پێشی كاتژمێره‌كانیان.
2- یان سستی‌و ته‌مبه‌ڵی بانگبێژ كه ده‌یه‌وێت هه‌مووی به‌جارێك له كۆڵ خۆی بكاته‌وه.
3- یانیش دان به‌یه‌كتر دانه‌نان‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه‌ك بیه‌وێت بۆخۆی خۆ ده‌رخستنه‌ك دروست بكات (وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بڵێ: بانگی من ته‌واوتره).
بۆیه لێره‌وه داوا له موسڵمانانی رۆژووه‌وانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م: كه بۆ لابردنی هه‌ر دڵه راوكێیه‌كی له‌م جۆره بگه‌ڕێنه‌وه به‌كار پێكردن له‌گه‌ڵ (ئیمساك)یه‌و (بانگ)ی تهلهفزیۆنو رادیۆی شاره‌كه‌یان، یانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ئیمساكیه‌ی كه (به‌كۆی ده‌نگ) ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژووه‌كی دروست‌و به تهوقیتو رێك‌و پێك‌و بێ دوودڵی بگیرێت.
به هیوای صحه‌تی خۆش‌و ته‌ندروستی چاك‌و رۆژوو قه‌بوڵ بوون بۆ هه‌موولا. |