دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 15/12/2016 به ئاماده‌بوونى شاندێكى فراوانى لقى گه‌رمیانى و ناوچه‌ى كه‌لارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى ئاینى و دانشتوانه‌كه‌ى له گوندى تازه‌دێكى سه‌ربه‌قه‌زاى كه‌لار مه‌راسیمێكى مولود خوێندنه‌وه‌ى شایسته به‌یادى له دایكبوونى پێغه‌مبه‌رمان محمد درودى خواى له‌سه‌ربێت به‌رِێوه‌چوو
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكردو پاشان دكتۆر هۆشمه‌ند على پێش نوێژ و ووتارخوێنى گونده‌كه به ووته‌یه‌ك ئاماده‌بوانى به‌خێرهێناو دواتر مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له ووته‌یه‌كدا باسى به‌شێك له ژیان و ئاكارى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره‌ى كرد هه‌روه‌كو به‌ناوى یه‌كێتى زانایانیشه‌وه پیرۆزبایى له ئاماده‌بوان و دانشتوانى كونده‌كه كرد ، هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا جه‌ندین ووتارى ئاینى و سرود بۆ خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌رمان درودى خواى له‌سه‌ر بێت خوێنرایه‌وه و بۆ خوانى نیوه‌رِۆش دانشتوانى گونده‌كه نیوه‌رِۆخوانێكیان بۆ سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانى مه‌راسیمه‌كه رێكخستبوو
گوندى تازه‌دى كوندێكى چرِ دانشتوانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانه‌و به سێ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاته‌وه له‌شارى كه‌لار دوره‌و ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى یادى مه‌ولود دا له‌لایه‌ن دانشتوانه‌كه‌یه‌وه ئه‌و یاده به‌رزو پیرۆز راده‌گیرى |