مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وهرتى زاناى ئاينى به‌ناوبانگى كوردستان دواى ململانێيه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى دوێنێ له ته‌مه‌نى 92 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وهرتى ناسراو به (مه‌لا وهرتى) خه‌ڵكى گوندى وه‌رتێى ناوچه‌ى باڵه‌كايه‌تى بوو، له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه رێى خوێندنى ئاينى له حوجره‌كانى كوردستان گرته به‌ر و توانى هه‌موو پله‌كانى خوێندنى مه‌لايه‌تى به سه‌ركه‌وتوويى ببڕێت و دواتر ببێته يه‌كێك له زانا و وتاربێژ و شه‌رعزانه به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان، له زۆر پرسه شه‌رعى و فيقهييهكاندا خاوه‌ن راى جياواز و تايبه‌تى خۆى بوو، كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى كراوه و شهرعزانێكى ميانڕه‌و بوو، كه زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و ميانڕهوييه دووچارى ره‌خنه‌ى توند ده‌بوويه‌وه.
له رووی نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه ناوبراو كه‌سێكى نيشتمانپه‌روه‌ر بوو، له ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له رێگه‌ى وتاره‌كانى به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى له سته‌م و جه‌ورى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس ده‌گرت و، دواجار ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس به‌و هۆيه‌وه دهستگيريانكرد و ماوه‌يه‌ك خرايه زيندانه‌وه.
له دواى ئازادبوونى له زيندان و دواى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ژيانى پێشمه‌رگايه‌تى هه‌ڵبژارد و په‌يوه‌ندى به ريزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردووه و له دواى راپه‌ڕين گه‌ڕايه‌وه و له شارى هه‌ولێر نيشته‌جێ بوو.
له رووی پیشه‌ییشه‌وه مامۆستا له ژیانیدا كه‌سێكی كارا‌و كاریگه‌ری ناو یه‌كێتی زانایان بوو، تا ئه‌و كاته‌ی له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بوو، له‌وه سارد نه‌بووه‌وه كه هه‌میشه ریزه‌كانی یه‌كێتی زانایان به زیندوویی بهێڵێته‌وه، بۆیه له خه‌باتی پێمهرگایهتیش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی، هه‌وڵی ده‌دا زانا‌و مه‌لاو سه‌یدایانی كوردستان له ریزه‌كانی یه‌كێتی زانایان كۆبكاته‌وه‌و شان به شانی پێشمه‌رگایه‌تیی و چالاكی سه‌ربازی له خه‌باتی پیشهییشیدا هه‌ر كۆڵی نه‌دا.
به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى ماوه‌ى 10 ساڵه له جێگه‌دابوو، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد و له رێوڕه‌سمێكدا به‌خاكسپێردرا.
به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی ئایینی و دۆستانی مامۆستا به‌تایبه‌تی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین مامۆستای ره‌حمه‌تی به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات. |