شه‌وی (19/20-1-2017) مامۆستا مه‌لا قادری سکتان که ناسراو بوو به مه‌لا قادری گه‌ڵاڵی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ناوبراو له ژیانی خۆیدا که‌سێکی زۆر شاره‌زاو لێهاتوو بوو به‌تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوستی به زانسته شه‌رعییه‌کانه‌وه هه‌یه، که هه‌میشه وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌کرا. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌رکی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی کوردستانی پێبه‌خشرا بوو تا ئه‌و کاته‌ی بێ توانا بوو. هه‌روه‌ها به سه‌دان گه‌وره زانای ئایینی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و زانا مه‌زنه پێگه‌یشتن.
هه‌روه‌ها مامۆستا که‌سێکی دیندارو نیشتیمانپه‌روه‌ریش بوو، له‌و هه‌ستانه‌شی به‌رده‌وام بوو، که دواجار ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه نه‌خۆشی زۆری بؤ هێناو توانای ته‌دریس و فه‌توای نه‌ما بوو.
به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خزم و دۆستانی مامۆستا ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی خانه‌واده رێزداره‌که‌یان، له خوای گه‌وره داواکارین به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون |