لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ڕاگری كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانیان كرد

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :

{شێخ نیاز راغب د ێگه‌یی } ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه‌پێكهاتبوو، له‌ كارگێڕو، ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی {د . فائیز مه‌لا ئه‌بو به‌كر } ، ڕاگری كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانیان كرد، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردنی ده‌ست به‌كار بوونیان، وه‌كو ڕاگری كۆلیژ و، ده‌ربڕینی پشتیوانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، بۆ به‌ڕێزیان و، كۆلیژه‌كه‌یان .

به‌ڕێز {شێخ نیاز دێگه‌یی} وێڕای پیرۆزبایی، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان و، بوونی و، پێگه‌یاندنی مامۆستایانی ئاینی، له‌سه‌رده‌می ئێستادا و، هه‌ماهه‌نگی نێوان كۆلیژو، یه‌كێتی زانایان.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ {د.فائیز مه‌لا ئه‌بو به‌كر } ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان و، یه‌كێتی زانایان كرده‌وه‌و، پاڵپشتی ئه‌وانی به‌فاكته‌رێكی گرنگ زانی، بۆ سه‌ر خستنی خوێندنی ئیسلامی، له‌ كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان.