تیرۆركردنی مامۆستایانی ئایینی كارێكی دڕندانه‌یه جا له ژێر هه‌ر ناو‌و پاساوێكه‌وه بێت
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌داخه‌وه شه‌وی رابردوو 31/1/2017 هه‌موومان تاساین به هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستا (مه‌حمود عوسمان حه‌مه‌ده‌مین) كه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ناپاكه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی تیرۆر كرا، ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه ناپاك و نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین له‌ژێر هه‌ر ناو‌و به هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت، هه‌ر لێره‌وه داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به زووترین كات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و بیانده‌نه به‌رده‌م دادگا‌و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن, چونكه ئه‌م كاره به هه‌موو پێوه‌رێكه‌وه كارێكی دڕندانه‌یه جا له ژێر هه‌ر ناو‌و پاساوێكه‌وه بێت.
شایانی باسه مامۆستای ناوبراو فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو وه‌ك پێشنوێژ‌و وتارخوێن، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له مۆڵه‌تی خوێندن دایه، كه له زانكۆی بینگۆڵی وڵاتی توركیا قوتابی ماسته‌ره له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رقاڵی كاری بازرگانی بوو،
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
1/2/2017