رۆژی شه‌مه 11/2/2017 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به هاوبه‌شی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سلێمانی هه‌ڵستان به سازدانی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له هوتێلی شاری جوان له سلێمانی له ژێر ناونیشانی (وه‌رن له پێناو ژیاندا پێكه‌وه بژین)، كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایانی ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ‌و رۆشنبیران له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئاماده‌ی بوون.
كۆنفرانسه‌كه ته‌نها رۆژێكی خایاند، له سه‌ره‌تادا به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه، له وتاره‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی میوانه‌كان، سڵاوی رێز‌و حورمه‌ت‌و نه‌به‌ردی ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان‌و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: په‌یامی ئێمه له‌م كۆنفرانسه هێزی مه‌عنه‌وی‌و فیكریمانه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له هه‌ولێرو سلێمانی‌و كه‌ركوكه‌وه بگره، تا ده‌گاته شنگال‌و كۆبانی‌و دیاربه‌كرو حه‌له‌ب‌و بۆرما، هه‌روه‌ها ده‌نگی پشتیوانییه بۆ ژن‌و منداڵ‌و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له پێناوی ژیان‌و بریایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی خه‌بات ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی لقی سلێمانی له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌نگی زانایانی ئاینی سلێمانی‌و كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی مه‌شخه‌ڵی زانسته بۆ سه‌رجه‌م ئاین‌و ئاینزاكانی هه‌رێمی كوردستان، له موسڵمان‌و مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تره‌وه.
پاشان دكتۆر عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له وتاره‌كه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان‌و كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یامی زانایان له‌م كۆنفرانسانه كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: زانایانی ئایینی قه‌ت كێشه‌ی پێكه‌وه‌ژیانیان نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان هه‌میشه داكۆكیكه‌ری پێكه‌وه‌ژیانن، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ یه‌كێك له زانا ئایینیه ره‌سه‌نه‌كان نه‌چوونه‌ته ناو تیرۆریستان‌و بگره به هه‌موو هێزو توانایانه‌وه به‌رامبه‌ریان وه‌ستاونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین ئه‌وان هه‌میشه ئامانجی یه‌كه‌می تیرۆریستان بوونه‌و، ویستوویانه له كه‌سایه‌تیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كه زانایانی ئایینی پێشی حكومه‌ت‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان دژی په‌یامی تیرۆریستان وه‌ستانه‌وه، بۆیه له‌و كاته‌ی هێشتا هه‌ندێك حزب‌و گروپ دوو دڵ بوون له تیرۆریستانی داعش، كه هێشتا نه‌هاتبوونه ناو خاگی عێراق یه‌كێتی زانایان هۆشداری دا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گروپه.
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: كه ئێمه له كوردستان هیچ گرفتی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییمان نییه، به‌ڵكو گرفتی پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیمان هه‌یه، بۆیه هیوادارین حزبه‌كان پێكه‌وه دابنیشن‌و كۆتایی به‌م كێشانه‌یان بێنن.
دواتر وتاری هه‌ندێك له قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر پێشكه‌ش كرا، له‌وانه هاوسه‌ری شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه‌و كچێكی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش‌و پیاوێكی ئێزدی رزگاربووی ناو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ستی داعش.
پاشان به‌رنامه‌ی ئاسایی كۆنفرانسه‌كه ده‌ست پێكران، كه له دوو دانیشتن پێكهاتبوو، له دانیشتنی یه‌كه‌م به سه‌رۆكایه‌تی (دكتۆر ئه‌حمه‌د شافیعی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌ستراو، هه‌ر یه‌ك له (پرۆفیسۆر مارك یۆرگنسمایه‌ر له ئه‌مریكاو، دكتۆر ئه‌شره‌ف سه‌عد الازهری له میسر‌و، دكتۆر محه‌مه‌د عبد الله پێنجوێنی له كوردستان‌و، دكتۆر عبد الفتاح حسین سلێمان له كوردستان) بابه‌تی زانستیی‌و ئه‌كادیمیان پێشكه‌ش كرد. دانیشتنی دووه‌م به سه‌رۆكایه‌تی (دكتۆر محمد حسێن پێنجوێنی) به‌ستراو، هه‌ر یه‌ك له (دكتۆره سۆفیا پاندیا له ئه‌مه‌ریكاو، دكتۆر ره‌شاد گه‌یلانی له ئۆرده‌ن‌و دكتۆر ناسح فه‌تاح له كوردستان‌و، دكتۆر دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا له كوردستان) بابه‌تی زانستیان پێكه‌ش كرد.
ئه‌مه‌و ئاماده‌بووان به‌شدارییه‌كی گه‌رمی سمیناره‌كانیان كرد‌و، بابه‌ته‌كان بوونه جێگه‌ی سه‌رنجیان.
دواتر مه‌راسیه‌مه‌كه به دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر خاوه‌ن بابه‌ته‌كان كۆتایی پێهات. |