رۆژی (18/2/2017) مامۆستا مه‌لا جه‌میل چیوه‌یی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا جه‌میل كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر بوو، مامۆستا وێڕای ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی مه‌لایه‌تی خۆی هه‌ڵده‌ستا له هه‌مان كاتدا كه‌سایه‌تییه‌كی كارای كۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، بۆیه له ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه وێڕای په‌یامی ئایینیان، كه‌لێنێكی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیش له دوای خۆیان دروست ده‌كه‌ن.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بووریان بدات‌و مامۆستاش بخاته ژێر ره‌حمه‌تی خۆیی‌و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات. |