رِۆژی 16_ 2_ 2017 شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی بهرِێز كاك (ئه‌مین به‌كر ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق وشاندێكی یاوه‌ری لهنوسینهگهی په‌رله‌مانی عێراق له‌سلێمانی سه‌ردانی باره‌گای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیان كرد .و له‌لایه‌ن بهرِێزمامۆستا نجم ا‌لدین قادربهرپرسی لق و به‌شێك له كارگێرِانی لقه‌وه پێشوازی كران .سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقه‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن یان كرا‌و له‌وته‌یه‌كدا به‌رپرسی لق باسی لهرِۆڵ وئه‌ركه‌كانی زانایانی ئایینی به‌گشتی بۆكردن به‌تایبه‌ت له م سه‌رده‌مه ی ئێستا كه‌هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌یرانێكی سه‌خت دا تێدهپهرِێت پاشان تیشكی خسته سهرمێژوی زانایانی ئایینی كه‌هه‌رده‌م پێشه‌نگی میلله‌ته‌كه‌یان بون له رِابردو له‌ئێستاشدا . دواتر شاندی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی لقی سلێمانی زانایانی ئایینی كرد‌و باسی له ئه‌ركی زانایانی ئایینی له‌ئێستادا كرد لهبهرهنگاربونهوه ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رِویان له هاوڵاتیان به گشتی و چینی موچه خۆران به‌تایبه‌تی كردوه كه ده‌بێت زانایانی ئایینی هه‌رده‌م له به‌ره‌ی جهماوهردابن ورِێگربن له دروست كردنی هه‌رجۆره بارێكی نه‌خوازراو كه‌ببێته هۆی برِینی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان به‌هه‌رهۆكارێك بێت پاش وتووێژێكی چرِوسهركهوتو شاندی میوان بهرِێزهوه به‌رێكران . هه‌رهه‌مان رِۆژ 16_ 2_ 2017 شاندی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له‌باره‌گای لق پێشوازیان كرد له بهرِێز كاك (حاجی یاسین ) به‌رپرسی هۆبه‌ی حوجره‌ی فه‌قێیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان پاش به‌خێرهاتن له‌ووته یه‌كدا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌رگرنگی حوجره‌كان و دهورورِۆڵی كاریگه‌رانه‌ی مامۆستایانی ئایینی له‌پێگه‌یاندنی فه‌قێی مزگه‌وته‌كان له‌هه‌مان كاتداباسی له‌ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بهرامبهربهگهشهپێدانی حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان كردبۆئهوهی هه‌موان بتوانن لهورِێگایهوه ئیسلامێكی میانهرِهودورلهتوندوتیژی به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنابكه‌ن .له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی هۆبه‌ی حوجره‌ی فه‌قێیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سوپاسی ئه‌وپێشوازیه گه‌رمه‌ی لقی سلێمانی زانایانی ئایینی كرد‌و به‌ڵێنی ههموهاوكاروپشتیوانیهكی له‌وبواره‌دا به زانایانی ئایینی دوپات كرده‌وه پاشان به گه‌رمی بهرِێكرا |