وه‌زیری بازرگانی سعودیه‌: ئیسلام سامانی وڵاته‌كه‌مانی له‌ مایه‌پووچ بوون پاراستووه‌


له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ژێر ناونیشانی (بازرگانی ستراتیژی3)، شێخ عه‌بدوڵڵا زه‌ینه‌ل وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی وڵاتی سعودیه‌ باسی له‌ هۆكاری مایه‌پووچبوون‌و داته‌پینی بازرگانی جیهانی كردو، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ره‌وشتی كارو نه‌بوونی هیچ به‌هایه‌كی ئینسانی له‌ناو بازرگانه‌كان به‌سه‌ره‌كی ترین هۆكار هه‌ژماركرد.

له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا گوتی: به‌داخه‌وه‌ بێ‌ به‌رنامه‌یی‌و چڵێسی‌و گه‌نده‌ڵكاری، رۆژ به‌ رۆژ ئابوری جیهان هه‌ره‌س ده‌هێنێ‌‌و، راگه‌یاندنی مایه‌پووچبوونی بازرگانان‌و بانكه‌كانیش ترسناكترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م راستیه‌ تاڵه‌.

له‌ دوا وته‌یشیدا گوتی: به‌سه‌ر به‌رزیه‌وه‌ ده‌لێم: وڵاتی سعودیه‌ تا ئێستا دووره‌ له‌م نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌‌و هیچ جۆره‌ مایه‌پووچی‌و داته‌پینێك بوونی نیه‌، به‌ڵكو رۆژ به‌ رۆژ زیاتر له‌ گه‌شه‌سه‌ندن دایه‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی رێوشوێنی تۆكمه‌ی ئابووری ئیسلامه‌وه‌یه‌، كه‌ دووره‌ له‌ هه‌رجۆره‌ گلدانه‌وه‌و فێڵ‌و سوو ته‌ڵه‌كه‌بازیه‌ك.