رِۆژی13_2_2017 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه‌پێك هاتبون له به‌رپرسی لق و كارگێرِانی لق به‌شداریان كرد له له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی وتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی كه بهرِێوهبهرایهتی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌دی حاجی علی رِێكی خستبو. له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا بهرِێز(فه‌ره‌یدون غه‌ریب) بهرِێوهبهری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی وته‌ی به‌خێرهاتنی پیشكه‌ش كرد‌و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد و چه‌ند رِێنماییهكی ئاراسته‌ی وتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی كرد. پاشان مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان وتارێكی خوێنده‌وه و باسی له ده‌ورو كاریگه‌ریه‌كانی مامۆستایانی ئایینی كرد‌و سوپاسی وتارخوینهكانی كرد كه توانیویانه سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركی سه‌رشانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا. پاشان باسی له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كۆبونه‌وانه بۆ ئاماده‌بوان كرد. دواتر بهرِێز مامۆستا شێخ ابراهیم به‌رزنجی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له وته یه‌كدا باسی له چۆنیه‌تی چاكسازیه‌كان كرد له به‌رێوه‌چون وئه‌نجام دانی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان به شێوازیك له‌گه‌ل خواست و داواكانی زانایانی ئایینی دا بیته‌وه و بگونجێ دواتر به‌شداربوان سه‌رنج وبۆچونهكانی خۆیان خستهرِو له سه‌رچۆنیه‌تی چاكسازیه‌كان و دواتر كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی هات. |