رۆژی 11_3_2017 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق و به‌شداری جێگری لق و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی پێشوازیكردن له سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی مه‌سیحیه‌كانی ئهرسودۆكس له خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاست (دكتۆرئهنبا ئهنتونیۆس ) كه به سه‌ردانیك هاتوه‌ته شاری سلێمانی. له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌رپرسی لقی سلیمانی یه‌كێتی زانایان وتارێكی خوێنده‌وه به‌ناوی زانایانی ئایینیه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئهساقیفه ئهسودۆكسی كرد، هیوای خواست ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له شاری سلێمانی به خۆشی و ئاسوده‌یی به‌سه‌ر به‌رێت. له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له گرنگی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی نێوان موسوڵمان و مه‌سیحی و سه‌رجه‌م ئاین و كه‌مینه كانی تری كرد له هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه‌ی موسوڵمان ئاینه‌كه‌مان وامان پیده‌ڵێت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان رِێنمونیمان ده‌كات. پاشان وتاری نوینه‌رو لایه‌نه‌كانی تر خویندرایه‌وه و كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات. |