دروستكردنی هۆڵێكی بۆنه‌كان له‌ مێرگه‌سۆر

راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

له‌ هه‌نگاوێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، هۆڵێكی بۆنه‌كان له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای مێرگه‌سۆر به‌ بڕی 116.000.000 دینار (سه‌د و شازده‌ ملیۆن دینار) له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌سه‌ر رووبه‌ری 1000م به‌ شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروست ده‌كرێ.

به‌رێز مامۆستا مه‌لا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت دا رایگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر سنورێكی به‌فراوانه‌ و هیچ هۆڵێكی بۆنه‌كانی لێ نه‌بوو، بۆیه‌ دوای دیراسه‌تكردنی پێمان باش بوو كه‌ هۆڵێكی بۆنه‌كان له‌ قه‌زایه‌كه‌ دروست بكرێت و، ئێستاش ده‌ست كراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌.