به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان به‌شێكی كهمو كورته له مێژووی ئهمریكاو سه‌ركرده‌كانی دهیخینه به‌ر ده‌ستان تا زیاترله ڕابردووی ئه‌مریكا تێ بگه‌ن .
1/ ئه‌براهام لنكولن: شانزه‌هه‌م سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌مریكایه، باسكردنی ژیانی زۆر سه‌خته، چونكه خانه‌واده‌كه‌ی له سه‌ره‌تاوه له ئینگلته‌را هاتوونه‌ته ئهمریكاو له‌وێ نیشته‌جێ بوونه، ئه‌براهام 12/2/1809 له ئوسكانی كینتوكی سه‌ر به ڤیرجینیا له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژارو ماڵێكی به دار‌و قامیش له دایك بووه، دایكی ناوی (نانسی هافكس)هو باوكی ناوی (توما)یه، دایكی ناوبراو له دایك‌و باوكێكی شوو به‌یه‌ك نه‌كردوو (ناشه‌رعی)له دایك بووه، بۆیه ئه‌بره‌هام كه ئه‌وه‌ی زانی خه‌مباری كرد. خوشكێكی هه‌بوو به ناوی (ساره) ئه‌وی گه‌وره كردووه، كاتێ كه ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌وت ساڵا باوكی چووه‌ته ئیندیاناو، له ساڵی 1818 نانسی دایكی مردو باوكی له تابووتێكی داردا ناشتی، له دوای دایكی ساره‌ی خوشكی كه ته‌مه‌نی 12 ساڵ بوو ئه‌ركی ماڵا به‌ڕێوه‌بردنی گرته ئه‌ستۆ، رۆژێك تۆمای باوكی گه‌ڕایه‌وه (كینتوكی) جێی زێد‌و دێرینیانو ژنێكی تازه‌ی هێنا كه سێ منداڵی هه‌بوون به ناوی (ساره، بۆش، جونسۆن)، ئه‌بره‌هام هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیدا گه‌نجێكی درێژ‌و به توانا‌و كاركه‌ر بوو، زۆر شه‌یداو خولیای خوێندنه‌وه بوو، له خوێندنگا سه‌ره‌تا ته‌نها یه‌ك ساڵێك خوێندی، به‌ڵام دواتر بۆخۆی زۆر گرنگی به خۆی دا‌و زۆر شتی له سه‌رخۆ دیراسه كرد، جگه‌ره‌ی نهدهكێشاو مه‌ی نه‌ده‌خوارده‌وه، وه‌لێ هێشتا زۆر رۆشنبیر نه‌بوو، له كار به‌ڕێوه‌بردندا لاواز بوو، پارێزه‌رێكی به‌ناوبانگ بوو، ناوبراو له 1830 له‌گه‌ڵا باوكی چوونه ئۆسكانی ئیلۆنیزو له‌وێ بوو به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌زێنه‌یه‌ك، پاشان له كوشتاری هندیه سووره‌كان به‌شداری كرد، وه له ساڵی 1932 به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی پارتی رادیكال بوو خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندید كرد، به‌ڵام له‌به‌ر بێ دارایی ده‌رنه‌چوو، جارێكی تر له ساڵی 1934 خۆی كاندید كرده‌وه ئه‌مجاره ده‌رچوو، له‌ساڵی 1936 بڕوانامه‌ی حقوقی به ده‌ست هێنا، دواتر چووه شاری سبرنگفلیدو له‌وێ له ته‌مه‌نی 33 ساڵی ژنێكی هێنا به ناوی (ماری تود) دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆنگرێسی به‌سه‌ر برد ده‌ستی به كاری پارێزه‌رێتی كرد‌و بوو به ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، به‌ڵام له جه‌نگی دژ به مه‌كسیك له كۆنگرێس ئۆپۆزسیۆن بوو، وه كاتێ كه له ساڵی 1854 له بیوریا وتارێكی جه‌ماوه‌ریدا به‌وه زۆر ناوی دهركردوبهناوبانگ بوو، له ساڵی 1856 چووه پاڵا پارتی كۆماری نوێ‌و دوای دوو ساڵا بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران پاڵاوتیان، تا ساڵی 1861 له ته‌مه‌نی 52 ساڵی دا له‌به‌ر ناوداریو لێهاتویی، كۆماریه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیان هه‌ڵبژارد، له ساڵی 1862منداڵێكی مرد، وه له 1/1/1863 یاسای ئازادكردنی به‌نده‌كانی ده‌ركرد، وه له ساڵی 1864 جارێكی تر به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر لێبورده بوو به‌رانبه‌ر به جنوبیهكان، بۆیه له نێو كۆنگرێس به‌رهه‌ڵسكاری زۆر بوون، تا له ئاكامدا مه‌رگ ده‌رفه‌تی نه‌داو له ئێواره‌یه‌كی مانگی 4/1865 دوای چوار ساڵا له حوكمڕانی له‌لایه‌ن نماینده‌ی (بۆت) كوژرا.
2/ ئه‌ندریۆ جۆنسۆن: حه‌ڤده‌مین سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌مریكایه:
له 29/12/1808 له (ریلیغ) سه‌ر به ئوسكانی كارولینای باشور له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌دایك بووه، دایك‌و باوكی كاری كیشاوهرزیان ده‌كرد، به‌ڵام له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا باوكی مردو دایكی مێردێكی تری كرده‌وه، له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ناردیه لای به‌رگ دروویهك وه‌لێ كاری نهكردو ڕای كرد، پاشان چوونه شاری تینسی، له‌وێ له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ژنێكی به‌رگدرووی هێنا به ناوی (الزاماك كارولن) ژیانیان پێكه‌وه زۆر خۆش‌بوو، ژنه‌كه فێری خوێنده‌واری كرد، ساڵی 1829 به حوكمی ئه‌وه‌ی له خێزانێكی فه‌رمانڕه‌وا بوو بوو به سه‌رۆكی شاره‌وانی، دواتر له تینسی بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، دواتر له واشنتۆن بوو به ئه‌ندامی كۆنگرێس بۆ ماوه‌ی 10 ساڵا، وه دووجار بوو به فه‌رمانڕه‌وای تینسی، پاشان بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، وه بوو به جێگری سه‌ره‌ك كۆمار تا له ساڵی 1865 – 1869 له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بوو به سه‌ر كۆمار، ناوبراو كاتێ كه چووه واشنتۆن پڕۆژه یاسایه‌كی ده‌ركرد به ناوی ( ) بۆ نه‌هێشتنی كۆیله‌كان جگه له هی خۆی، زهویو زاری گشتی دایه خه‌ڵك، ناوبراو خۆی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بوو به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌مریكای یه‌كگرتووی زۆر خۆش ده‌ویست، له مانگی 3/1861 له كۆنگرێس باسی كۆنفدرالی كرد بۆ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، له ساڵی 1867 ئیقالهی به شالیاری جه‌نگ كرد، بۆیه روو به‌ڕووی دادگا بۆوه له‌لایه‌ن كۆنگرێس، ده‌ستوری زۆر به پیرۆز ده‌زانی، تا له ساڵی 1875 له ته‌مه‌نی (67) ساڵی مرد.
3/ ئۆلیسیس سمبسۆن گرانت: هه‌ژده‌مین سه‌ر كۆماری ئه‌مریكایه:
27/4/1822 له ئۆهایۆ له دایك بووه، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه حه‌زی له ئه‌سپ سواری بووه، به كه‌ڵك سه‌ركردایه‌تی نه‌ده‌هات، له سه‌رده‌می ئه‌و ئاكارو سیاسه‌تی وڵاتی زۆر داته‌پا، باوكی ناوی (جیسی روت گرانت) بوو له خێزانێكی ئه‌مریكی خلۆل بوویه‌وه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له نیونكلاند ژیاوه، دایكی ناوی (سیمبسون)ه زۆر بێ رهحمو سۆز بوو، بۆیه هه‌رگیز له كاتی بهپرسیارهتیدا سه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام باوكی كاتێ له كۆنگرێس بوو كارێكی له ئه‌كادیمیای عه‌سكه‌ری (وست بۆینت) بۆ رۆڵه‌كه‌ی دابین كرد تا تیایدا بووه مارشالی سه‌ربازی، به‌ڵام له جه‌نگی دژ به مه‌كسیكی ساڵی 1848 به‌رهه‌ڵستكار بوو ئه‌گه‌رچی به‌شداری تیایدا كرد، وه له ساڵی 1852 چووه ئۆسكانی كالیفۆرنیا، دوای (11) ساڵا له سوپا ده‌ستی له كار كێشایه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه (سانت لویس)و له‌وێ چه‌ندان كاری جیا جیای كرد، به‌ڵام له هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه باوك‌و خه‌زوری لێی تووڕه بوون تا له‌لای برا بچوكی ده‌ستی به كارێكی چاك كرد، چوار منداڵی هه‌بوون بۆیه دووچاری بژێوی‌و گرژی بوو، خێزانی خه‌ڵكی (میسۆری) بوو، له مانگی 6/1861 فه‌رمانڕه‌وای ئیلۆنیز بانگی كرد‌و ژیانی دابین كرد‌و له پۆستێكی سه‌ربازی داینایه‌وه تا له مانگی 3/1869 به سه‌ركردایه‌تی گشتی دانرا، دواتر به وه‌زیری جه‌نگ دانرا، وه‌لێ له پۆسته‌كانی هه‌رگیز جێگیر نه‌ده‌بوو، به‌شداری شه‌ڕه‌كانی ناوخۆی داگیركردن‌و ئوستانه‌كانی تری ئه‌مریكای كرد، دواتر له ساڵی 1869 به هاوكاری رادیكالیهكان له ته‌مه‌نی 47 ساڵی بوو به سه‌رۆك كۆمار له به‌رانبه‌ر بۆكانان هه‌ڵبژێردرا، تا ساڵی 1877 له‌سه‌ر حوكم بوو، ئه‌ویش ته‌نها براده‌ره‌كانی خۆی له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان داده‌نان، له سه‌رده‌می ئه‌و دوو ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مریكی به هۆی برای ژنی به پیلانێك زێڕی وڵاتیان لێ مۆنۆپۆلو قۆرخ كرد تا وای لێهات زێڕ زۆر گران بوو، خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌ر یان كرد بۆیه ئه‌و رۆژه له مێژووی ئه‌مریكا به (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌ش) ناو ده‌برێ، وه چه‌ندان شتی تری خراپ‌و قۆڕ له سه‌رده‌می ئه‌و ڕویاندا، بۆیه له ساڵی 1877 ده‌سه‌ڵاتی جێ هێشتو، دواتر له‌گه‌ڵا خێزانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵا به دونیادا گه‌ڕاو له زۆر شوێن خه‌ڵاتیان كردن، ئیتر له هه‌ڵبژاردنی 1880 خۆی كاندید نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو ده‌ستی كرد به نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی تا له 23/7/1885 مرد، باشترین كتێبی له سه‌ر شته رۆیشتووه‌كان نووسی كه خانه‌واده‌كه‌ی نیو ملیۆن دۆلاریان قازانج كرد.
4/ رۆفر فۆرج ریتشارد هایس: نۆزده‌م سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه، له 4/10/1822 له دیلاواری ئوستانی ئۆهایۆ له دوای مردنی باوكی له دایك بووه، بۆیه خاڵی ژیان‌و بژێوی‌و ئه‌وی گرته ئه‌ستۆ، له‌به‌ر خوێندنی داناوه تا له 1845 له (هارفارد) كۆلێژی یاسای ته‌واو كردووه، له ژیانیدا (5) ساڵا له فریمۆنت له ئۆسكانی ئۆهایۆ بووه، پاشان له ساڵی 1852 چووه ئۆسكانی سینسینای و له‌وێ ژنێكی هێنا به ناوی (لوس ویب)و هه‌شت منداڵی لێ بوو، ناوبراو له هه‌ڕه‌تی لاوێتی دا سه‌رگه‌رمی كاری سیاسی بوو، بۆیه سه‌ره‌تای ژیانی به ئه‌فسه‌ری یاسایی ده‌ست پێ كرد، دواتر له شه‌ڕی ناوخۆ خۆی به سوپا به‌خشی، له‌وێ زامدار بوو، دواتر دوو جار به ئه‌ندامی كۆنگرێس هه‌ڵبژێردرا، پاشان له‌لایه‌ن كۆماریه‌كان بۆ پۆستی فه‌رمانڕه‌وای ئوستان كاندید كرا‌و بۆ ماوه‌ی سێ خوڵ حاكمی ویلایه‌ته‌كه بوو، به‌مه‌ش كه‌سایه‌تی‌و ئه‌زموونێكی زۆری په‌یدا كرد، بۆیه له ته‌مه‌نی (55) ساڵی دا له (1877 – 1881) بۆ ماوه‌ی (4) ساڵا بوو به سه‌رۆك كۆمار تا له 17/1/1893 له ته‌مه‌نی (71) ساڵی دا مرد، جێی باسه له سه‌رده‌می ئه‌و ئه‌مریكا له رووی كشتوكاڵاو پیشه‌سازیه‌وه زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، به جۆرێ كه چیایه‌كی ئاسنینیان له مینیسوتا دۆزییه‌وه.
5/ جێمس ئه‌برام گارفیلد: بیسته‌م سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌مریكایه، له 17/11/1831 له شاری (ئۆرانج)ی ئۆسكانی ئۆهایۆ له ماڵێكی به دار‌و قامیش له دایك بوو، باوكی ناوی (ئه‌برام گافیلد)هو دایكی (ئیلیزا باللو)ه، كه له بنه‌چه‌دا فه‌ره‌نسیه، له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا باوكی مردو دایكی له كیشاوهرزیهك كاری دهكردو ئه‌ویش له 16 ساڵی ئێستری به‌له‌می كه‌ناری ده‌ریای راده‌كێشا، دواتر له (شیستر)ی ئوستانی ئۆهایۆ چووه په‌یمانگه‌ی ئیكلیكتیك، دواتر چووه كۆلێژی هیرامو به (3) ساڵا ته‌واوی كرد، دواتر له هه‌مان په‌یمانگا بوو به مامۆستا، له ساڵی 1856 له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگا، كچه خوێندكارێكی خۆی به ژن هێنا ناوی (لۆكرشیا رۆدۆلف) بوو، پاشان بوو به وانه‌بێژو دوانده‌ر له ئایینی مه‌سیحی، پاشان ده‌ستی به كاری رامیاری كرد تا له 1859 به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوستان هه‌ڵبژێردراو، دوای ئه‌وه‌ی كه دیراسه‌ی قانوونی كرد له ساڵی 1861 بڕوانامه‌ی یاسایی پێ به‌خشرا، رۆڵی ناوبراو زیاتر له جه‌نگی نێوخۆ ده‌ركه‌وت، بۆیه به ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌رچوو تا ماوه‌ی 17 ساڵا مایه‌وه تا بوو به‌پێشه‌وای كۆماریه‌كان، له ته‌مه‌نی (50) ساڵی دا له 1881 بۆ ماوه‌ی (6) مانگ بوو به سهركۆمار به‌ڵام هه‌ر له‌م ساڵه له 19/9/1881 مرد به جۆرێ كه (2) مانگ له‌سه‌ر جێ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاسنین له‌لایه‌ن یه‌كێك به ئامێرێكی ئاگری لێی درا تا پێی چوو، جێی باسهناوبراو رۆڵی هه‌بوو له پێكهێنانی هه‌ردوو كوتله‌ی (هاف)و (ستلوارتس)ی نێو حیزبه‌كه‌ی.
6/ شیستر ئالان ئارسه‌ر: بیست‌و یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه، له 5/10/1830 له فیرفیلدی ئوستانی فیرمونت له دایك بووه، باوكی له‌وێ كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی گاورێتی ده‌كرد له تایه‌فه‌ی معهمدانیه، به‌ڵام له 1844 خانه‌واده‌كه‌یان چوونه شینكنیدی له ئوستانی نیۆیۆرك، له‌وێ له ته‌مه‌نی پازده ساڵیدا چووه كۆلێژی (یۆنیۆن)و دوای (3) ساڵا ته‌واوی كرد، دواتر له 1853 روی كرده نیۆیۆرك‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بوو به مامۆستا‌و دیراسه‌ی یاسای كرد، دواتر كه‌وته كاری سیاسی‌و به‌شداری جه‌نگی ناوخۆی كرد، له‌و شه‌ڕه به به‌رپرسی راهێنانو گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كان دانرا، دواتر له ساڵی 1871 بوو به به‌رپرسی هاوردنی به‌نده‌ری نیۆیۆرك، خێزانی ناوی (ئیلین هیرندون)یه خه‌ڵكی خواروو بوو، سێ منداڵی لێ هه‌بوو، ناوبراو له 51 ساڵیدا له (1881 – 1885) بۆ ماوه‌ی (4) ساڵا بوو به‌سه‌ره‌ك كۆمار تا له 1886 له ته‌مه‌نی (56) ساڵیدا مرد، جێی باسه له سه‌رده‌می ئه‌و كه‌شتیه‌كی تازه دروستكراو رێژه‌ی باجه‌كان كه‌مكرانه‌وه.
7/ كرۆفهر كلیفلاند: بیست‌و دووه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه، له 18/3/1837 له كالدویلی ئوستانی نیو جیرسی له‌دایك بووه، باوكی ناوی (ریتشارد فالی)یه‌و له پیاوانی كلێسای پیرانهو (9) منداڵی هه‌بوو، كاتێ كه كرۆڤهر ته‌مه‌نی گه‌یشته (8) ساڵان ماڵیان چووه نیۆیۆرك، له‌وێ له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵی چووه كۆلیژ له سه‌روبه‌ندی مردنی باوكی‌دا، دواتر چووه خۆرئاوای ئه‌مریكا له بونالد گیرسایه‌وه تا سه‌ردانی پلكو مامی بكا، له‌وێ مامی له كارێك دایناو له 1859 له سه‌ندیكای پارێزهرانو وه‌رگیرا، دوای پێنج ساڵا بوو به سه‌ره‌ك شاره‌وانی، دواتر بوو به فه‌رمانڕه‌وای ئوستان، به‌مه‌ش زیاتر ده‌ركه‌وت، كچێكی هێنا به ناوی (فرانسیس فولسۆن) كچه هاوڕێیه‌كی بوو له نووسینگه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، ناوبراو له ژیانیدا چه‌ندان كاری كرد‌و پۆستی وه‌رگرت تا له ئاكامدا له ساڵی 1885 -1889 له ته‌مه‌نی (48) ساڵی بۆ ماوه‌ی (4) ساڵا بوو به سه‌ره‌ك كۆمار له سه‌ر لیستی دیموكراتیه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی (28) ساڵا بوو دیموكراته‌كان نه‌یان توانی بچنه نێو كۆشكی سپی. جێی باسه ناوبراو پێشتر به‌ناوبانگ نه‌بوو، كه‌چی پێشتر له ته‌مه‌نی (44) ساڵای بوو به كۆڵه‌گه‌ی ئوستانی (بانالو) له سالی 1884 بوو به حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆرك، ده‌ره‌نجام له ته‌مه‌نی (71) ساڵیدا له ساڵی 1908 كۆچی دوایی كرد.
8/ بنیامین هاریسۆن: بیست‌و سێیه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه، له 20/8/1833 له كیشاوهرزێكی باپیره‌ی له ئوستانی ئۆهایۆ له‌دایك بووه، باپیره‌ی كه نۆیه‌م سه‌ركۆماری ئه‌مریكا بوو، شه‌ڕی له‌گه‌ڵا هندیه سووره‌كاندا كرد بوو، باوكی بنیامین ناوی (جۆن سكوت)و دایكی (ئێلیزابیت ئیرۆین)، ناوبراو له ساڵی 1852 زانكۆی میامی ته‌واو كرد‌و له سنسیناتی له كۆلیژی ماف خوێندی، ژنێكی هێنا به ناوی (كارۆلین سكوت) دواتر چووه ئیندیانا بولیس تا كاری پارێزه‌رایه‌تی له‌وێ بكا، دواتر له شه‌ڕی ناوخۆ به‌شداری كرد، له ساڵی 1876 خۆی كاندید كرد بۆ حاكمی ویلایه‌ت به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت، جێی باسه له ژیانیدا چه‌ندان پله‌و پایه‌ی گرنگی بڕی تا له ته‌مه‌نی (56) ساڵیدا له 1889 – 1893 بۆ ماوه‌ی (4) ساڵا بوو به سهركۆمار، له‌وێ له كۆشكی سپی خێزانی مرد، به‌ڵام دوای نه‌مانی له سه‌رۆكایه‌تی كچی خوشكی خێزانی هێنا به ناوی (ماری ئهركین) كه كچێكی لێ بوو، وه كوڕ‌و كچێكی له ژنی یه‌كه‌م هه‌بوو، ده‌ره‌نجام له 13/3/1901 له ته‌مه‌نی (68) ساڵیدا مرد.
9/ ویلیا‌م ماك كینلی: بیست‌و چواره‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، 29/1/1843 له خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره‌و دیار له ئوستانی ئۆهایۆ له‌دایك بووه، له جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا به‌شداری كرد، دواتر دیراسه‌تی قانونی كرد‌و له شاری كانتۆن جێگیر بوو، پاشان له ساڵی 1876 زیاتر له جارێك به ئه‌ندامی كۆنگرێس هه‌ڵبژێردرا و بوو به حاكمی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، له ساڵی 1890 یاسایه‌كی ده‌ركرد به ناوی (پاراستن) كه به یاسای كینلی ناسرا، تا له ساڵی 1897 – 1901 له ته‌مه‌نی (54) ساڵیدا بوو به سهركۆمار، دوای هاتنه سه‌ركاری له 19/4/1898 شه‌ڕی جاڕدا له دژی ئیسپانیا له‌سه‌ر دورگه‌یه‌ك كه تیایدا (54) هه‌زار ئه‌مریكی له‌و شه‌ڕو ناكۆكیه كوژران كه زۆربه‌یان به هۆی په‌تاو نه‌خۆشی مردن، به‌ڵام ده‌ره‌نجام (3) دورگه‌ی داگیر كردن‌و پاشان له بڕی ئه‌وه (20) ملیۆن دۆلاری دایه ئیسپانیا له جیاتی دورگه‌ی (بورتو ریكۆو گوام). ده‌ره‌نجام سهركۆمار له ته‌مه‌نی (58) ساڵیدا له 6/9/1901 له كاتی ئاماده‌بوونی له پێشانگای كیشوه‌ری ئه‌مریكا له بافللو لێی دراو دوای هه‌شت رۆژمرد.
10/ تیۆدۆر رۆزڤلت: بیست‌و پێنجه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه.
له 27/10/1858 له‌دایك بووه، خانه‌واده‌كه‌ی له هۆڵه‌ندا كۆچیان كردووه بۆ ئه‌مریكا، به بازرگان‌و گاوان به‌ناو بانگ بوو، له شاری نیۆیۆرك له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند مامۆستایه‌كی تایبه‌ت زانسته‌كان فێربووه، دواتر له ساڵی 1880 له كۆلێژی هارفارد ده‌رچووه، ژنێكی له بۆستن هێناوه به ناوی (ئه‌لیس لی) پاشان له‌سالی 1881 ده‌ستی كردووه به كاری پارێزهرێتیو دواتر بۆته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی شاری نیۆیۆرك كه تیایدا سێ خول مایه‌وه، له‌سالی 1884 له‌یه‌ك رۆژدا ژن‌و دایكی مردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌سات‌و په‌ژاره‌یه‌ی له بیر بچێته‌وه بۆ ماوه‌ی (5) ساڵا له داكوتا ژیا، جارێكی تر له 1886 به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیۆیۆركی كرد به‌ڵام ده‌رنه‌چوو، دواتر ژنێكی تری هێنا به ناوی (ئه‌دیت كارۆ) كه بووه دایكی شه‌ش منداڵا، دواتر بوو به به‌رپرسی راژه‌ی گشتی‌و شه‌ش ساڵی له واشنتۆن به‌سه‌ر برد، له سالێ 1897 بوو به یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ریایی به‌ڵام له 1898 ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، وه‌لێ له هه‌مان ساڵدا به فه‌رمانڕه‌وای نیۆیۆرك هه‌ڵبژێردراو دواتر كۆماریه‌كان بۆ پۆستی جێگری سهركۆمار كاندیدیان كرد تا له ساڵی 1901 – 1909 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵا له ته‌مه‌نی (43) ساڵیدا بوو به سهركۆمار، به گچكه‌ترین سهركۆمار داده‌نرێ، جێی باسه له سه‌رده‌می ئه‌و له ساڵی 1906 نۆكه‌ندی (بنما)ی دامه‌زراند، بۆیه (40) ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات دایه كرێكاره‌كان، وه له سه‌رده‌می ئه‌و كۆچڕه‌وی بۆ ئه‌مریكا زۆر زیادی كرد، بۆیه هه‌ر له ساڵی 1907 (1.285.000) كه‌سی بێگانه هاتنه ناو خاكی ئه‌مریكا، تا وای لێهات له ساڵی 1910 (15%)ی دانیشتوانی ئه‌مریكا بێگانه بوون، بژێوی ژیانیان چاك بوو، نرخی كاڵا هه‌رزان بوو، چه‌ندان ئافراندنی نوێیان كرد وه‌ك داهێنانی كاره‌باو تهلهفۆنو ئۆتۆمۆبێلو ئامێره‌كانی تری پهیوهندیو گهیاندنو چه‌ندان ئامێر‌و ده‌زگاو كاری تر به‌رپاكران، له ساڵی 1907 بڕوانامه‌ی نۆبڵی ئاشتی پێ به‌خشرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی نێوان روسیا‌و یابان رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، دواتر كه‌شتی گه‌لێكی نارد كه 16 مانگ خولایه‌وه به‌مه‌ش ئه‌وروپا ترسا، ئیتر ئه‌مه‌و چه‌ندان كاری تری گرنگی كرد، تا له ساڵی 1912 كۆشكی سپی جێ هێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م خوله كۆماریه‌كان هه‌ڵیان نهبژاردهوه، بۆیه ئه‌ویش پارتی پێشكه‌وتنی دانا‌و ده‌ستی به كاری سیاسی كرد، تا ده‌ره‌نجام له ماڵی خۆی له (لۆنگ ئیلاند) له 6/1/1919 له ته‌مه‌نی (61) سالیدا مرد.
11/ ولیام هوارد تافس: بیست‌و شه‌شه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه.
له 15/9/1857 باوكی له (نیوانكلاند چۆته سینسینانی) ئوستانی ئۆهایۆ، له‌وێ ویلیه‌م چۆته به‌ر خوێندن، له خوێندنگای (پال) خوێندویه‌تی، دواتر له كۆلێژی ماف له زانكۆی سینسینانی خوێندویه‌تی، لاوێكی زیره‌ك‌و خۆشه‌ویست بوو، كاری دادڕه‌سی كردوه له كه‌رتی هامیلتۆنو دادگای ئۆهایۆ تا بۆته جێگری داواكاری گشتی ئه‌مریكا، پاشان بۆته حاكمی مه‌ده‌نی فلیپین‌و، بۆته وه‌زیری جهنگو چه‌ندان پۆستی تری جیاجیای بڕیوه، تا له ته‌مه‌نی (52) ساڵیدا له ساڵی 1909 – 1913 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵا بۆته سهركۆمار، له ساڵی 1908 له كۆنگره‌ی كۆماریه‌كان له واشنتۆن خۆی بۆ پۆستی سه‌ركردایه‌تی كاندید كرد‌و ده‌رچوو، له ساڵی 1921 گه‌ڕایه‌وه (پال)و ده‌ستی به فێربوون‌و فێركردن كرد‌و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك هاردینگ كرا به گه‌وره‌ی دادوه‌رانی ئهمریكاو نۆ ساڵا تیایدا مایه‌وه، تا له 8/3/1930 له ته‌مه‌نی 73 ساڵی مرد، جێی باسه وڵات له‌سه‌رده‌می ئه‌ویش پێشكه‌وتنێكی چاكی به‌خۆوه بینی، بۆ وێنه: بانكی پاشه‌كه‌وتی پۆست‌و فه‌رمانگه‌ی كارگهرانو نووسینگه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی دامه‌زراند، به‌رنامه‌ی پاریزگاری كردن له سامانه سروشتیه‌كانی دانا، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكار‌و هاوڵاتیانو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان بۆ بڕیاردرا، بازرگانی له‌گه‌ڵا وڵاتی كه‌نه‌دا كرده‌وه، یاسای قه‌ڵاچۆكردنی قۆرخكردنی دانا‌و فرمانی به‌و كۆمپانیایانه كرد كه كهلوپهلو كاڵا قۆرخ ده‌كه‌ن خۆیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، ئیتر ئه‌مانه‌و چه‌ندان كاری تری له وڵات‌دا كرد.
12/ وردۆ ویلسۆن: بیست‌و حهوتهمین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه.
له 29/12/1856 له فیرجینیا له دایك بووه، پاشان ماڵیان چووه‌ته ئۆگستای ئوستانی جۆرجیا كاتێ كه ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه، باوكی ناوی (جۆزێف)ه پیاوێكی ناودار بوو، گاورێكی دیندار بوو، دایكی ناوی (جیسی)یه‌و له‌ئینگلته‌را هاتۆته ئه‌مریكا، بۆیه ویلسۆن سه‌ره‌تا له رووی ئایینیه‌وه هه‌ندێ مۆركی باوكی هه‌ڵده‌گرێ، له‌به‌ر دایكی ههمیشهخۆشهویستی بۆ به‌ریتانیه‌كان ده‌نواند، ناوبراو له منداڵی له‌ڕو لاواز‌و نه‌خۆش بوو، به گه‌وره‌یی یه‌كێك بوو له سه‌رۆكه هه‌ره پایه‌دارو گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ رووه‌وه هه‌ره‌سی هێنا، وه‌لێ له هه‌ندێ لایه‌نیش ئه‌مریكای به‌ره‌و پێشه‌وه برد، سه‌ره‌تا له تافی لاوێتی له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی تایبه‌ت پێگه‌یشت تا له ته‌مه‌نی (18) ساڵی چووه زانكۆی (برنس تاون)و دواتر له بواری یاسای خوێند‌و ده‌ستی كرد به كاری پارێزه‌رێتی، پاشان چووه زانكۆی (جۆنز هۆركینز) له (بالتیمۆر)و له‌وێ دكتۆرای ته‌واو كرد‌و گه‌ڕایه‌وه (برنس)و له‌وێ وانه‌ی زانسته سیاسیه‌كانی ده‌گووته‌وه تا دوای چه‌ند ساڵیك بوو به سه‌رۆكی زانكۆ، به‌مه‌ش زیاتر بوو به پیاوێكی ناودارو رۆشنبیر تا بوو به فه‌رمانڕه‌وای ئوستانی نیوجرسی، تا له مانگی 3/1913 – 1921 له‌سه‌ر لیستی كۆماریه‌كان بوو بهسهركۆماری وڵات‌و به‌م بۆنه‌یه‌وه وتارێكی جه‌ماوه‌ری به‌ناوی (ئازادی نوێ) پێشكه‌ش كرد، تیایدا پیتۆڵی بواری كاركردنی ئازادی تاكه‌كانی رونكرده‌وه، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا چه‌ندان ده‌سكه‌وتی تازه به‌ده‌ست هاتن، له‌وانه: باج‌و ده‌رامه‌تی فیدراڵی پراكتیك كرا‌و هاورده‌یه‌كی زۆر خرایه‌وه نێو گه‌نجینه‌ی حكومهتو سیسته‌می یه‌ده‌كی فیدراڵی‌و بانكه‌كانی فیدراڵی دامهزراندو ماوه‌ی كاركردن له وڵات دیاری كرا‌و یاسای قه‌ڵاچۆكردنی قۆرخكردنی زیاتر دیاری كرا، ئیتر ئه‌مه‌و چه‌ندان كاری تری چاك كران، تا له ساڵی 1915 شۆرش له مه‌كسیك به‌رپا بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا بۆیه ئه‌وسا ویلسۆن مارشاڵا (جۆن بیرشینگ)ی له‌گه‌ڵا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی نارده ئه‌وێ ، وه‌لێ دوای ساڵیكی تر له ئه‌وروپاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رپا بوو، بۆیه ویلسۆن له مه‌كسیك به‌ره‌و ئه‌وروپا رووی خۆی وه‌رگێڕاو له كۆتاییه‌كان به‌شداری شه‌ڕی كرد به جۆره‌ها شێوه كه بووه هۆی له ده‌ستدانی چه‌ندان هاوڵاتی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه ویلسۆن چووه پاریس بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی له نێوان ئهوانو ئه‌مریكا ئه‌گه‌رچی گه‌له‌كه‌ی پێیان خۆش نه‌بوو، ئه‌مه‌و له كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا دووچاری نه‌خۆشی بوو به جۆرێ كه ژنه‌كه‌ی زۆرێك له كاره‌كانی بۆ به‌ڕێوه ده‌برد، تا له ساڵی 1924 له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا مرد.
13/ وارن گامالیك هارونگ: بیست‌و هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه.
له 2/11/1865 له ئوستانی ئۆهایۆ له‌دایك بووه، حه‌وت برای له‌خۆ بچوكتری هه‌بوو، هه‌رزوو سه‌ری سپی بوو، له ساڵی 1898 چووه نێو دهریاوجهنگی سیاسه‌ت، چه‌ندان پۆست‌و پایه‌ی گرنگی بڕی بۆ وێنه: بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و بازرگانی‌و دارایی تا له ساڵی 1921 – 1923 له ته‌مه‌نی (56) ساڵیدا بۆ ماوه‌ی (2) ساڵا بوو به سه‌رۆك كۆمار، له‌سه‌رده‌می ئهوچهندان كاری باش كرا‌و كاری خراپیش سه‌ری هه‌ڵدا، وه‌ك: به‌رپابوونی فڕوفێڵو به‌دی كارگێڕی‌و ...هتد، تاوای لێهات كابینه‌كه‌ی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه‌و وه‌زیری ناوخۆشی ره‌وانه‌ی بهندیخانهكرد، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می ئه‌و له ساڵی 1921 له واشنتۆن كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان به‌ست له نێوان ئهمریكاو به‌ریتانیاو ئیتالیا‌و یابان‌و فه‌رنسا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌كه جهنگیهكانو وێستگه ده‌ریاییه‌كان له جیهاندا تیایدا له‌سه‌ر زۆرشت رێك كه‌وتن، له‌وانه: به‌كار نه‌هێنانی گازی ژه‌هراوی له جه‌نگه جیهانیه‌كاندا، نهحاسمه به‌رپا نه‌كردنی جه‌نگ له زه‌ریای هێمن، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا گه‌شتێكی بۆ (ئالاسكا) كرد تا له ساڵی 1923 دا له ته‌مه‌نی (58) ساڵی له ئوتێلێكی شاری (سان فرانسیسكۆ) به شێوه‌یه‌كی نادیار‌و كتوپڕ مرد، جێی باسه چه‌ندان كاری چاك‌و خراپی له وڵات‌دا كرد‌و، كۆمه‌ڵێ گیروگرفتی له دوای خۆ جێ هێشت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ده‌شیا.
14/ كالفن كۆلیدج: بیست‌و نۆیه‌مین سه‌ركۆماری ئه‌مریكایه.
له 4/6/1872 له شاری (فیكتۆریا)ی ئوستانی فیرمۆنت له‌دایك بووه، باوكی ناوی مامۆستا (جۆن) بوو، دوو كوڕی هه‌بوون، له مناڵی له كۆگه‌ی باوكی‌و له كیشاوهرز كاری ده‌كرد تا له ساڵی 1891 چووه كۆلێژی (ئیمرست)و ته‌واوی كرد، دواتر له بواری یاسای خوێندن له(نورسا میتۆن)، دوای ته‌واو بوونی نووسینگه‌یه‌كی پارێزه‌رایه‌تی كرده‌وه، دواتر له‌كاری رامیاریدا به‌خێراو سه‌ركه‌وتووانه چه‌ندان پۆستی گرنگی بڕی، به‌جۆرێ بوو به پارێزه‌ری گشتی‌و نووسه‌ری دادوهریو نوێنه‌ری ئوستان‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی نورسابتۆنو یاریده‌ده‌ری فه‌رمانڕه‌وای ئوستانی ساتشو ستسو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران‌و جێگری سهركۆمارو، له ساڵی 1920 هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی بڕین تا له ساڵی 1923 – 1929 له ته‌مه‌نی (51) ساڵیدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵا بووه سه‌ركۆماری وڵات ، جێی باسه له سه‌رده‌می خۆیدا چه‌ندان كاری ناوازهوگرنگی كردووه وه‌ك: به‌رپاكردنی خۆشگوزهرانیو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزو قۆڵی وڵات‌و زیادكردنی سه‌رمایه‌ی دهوڵهتو ده‌وڵه‌مه‌ندان به جۆرێ كه له ساڵی 1914 – 1926 رێژه‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی كه سه‌رمایه‌یان گه‌یشته زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار ژماره‌یان له (4500) كه‌س به‌رز بۆوه بۆ 11000 كه‌س، بڕیاری له‌سه‌ر یاسای كۆچكردنێكی تردا بۆ هاوڵاتیانی ئه‌وروپا به‌ره‌و ئه‌مریكا، دیاره له كاره‌كانیشیدا خێزانه‌كه‌ی كه ناوی (گراس) بوو هاوكاری زۆری ده‌كرد چونكه ئافره‌تێكی زیره‌ك‌و بلیمه‌ت بوو، كاتێ كه له كۆشكی سپی بوون كوڕی بچوكیان مرد، ناوبراو كه‌سێكی له‌سه‌رخۆو دانا بوو چه‌ندان كاری گرنگی له وڵات به‌رپاكرد تا له‌ساڵی 1933 له ته‌مه‌نی (61) ساڵیدا كتوپڕ مرد.
15/ هربرت كلارك هۆڤر: سییه‌مین سه‌ر كۆماری ئه‌مریكایه.
له 10/8/1874 له ویلایه‌تی (لوا) له‌دایك بووه، به‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه له خۆرئاوای (مسیسی) ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دایك‌و باوكی له كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی گاوری ئایین په‌روه‌ر بوون، بڕوایان به‌چاكه كردن هه‌بوو، وه‌لێ زوو مردن به رووداوێكی دڵا ته‌زێن، دواتر ناسیاوه‌كان كلاركیان به‌خێو كرد، له نووسینگه‌ی مامی كاری ده‌كرد تا چووه زانكۆی لیلاند ستانتۆر له ئوستانی كالیفۆرنیا، دوای ده‌رچوونی وه‌كو ئه‌ندازیاری كانزایی له (سان فرانسیسكۆ) كاری كرد، كه ته‌مه‌نی گه‌یشته 23 ساڵان ده‌زگاكه به شاندی پیشه‌سازی ناردیانه خوارووی ئوسترالیا كه مووچه‌ی كه‌ی 7500 دۆلار بوو، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه وڵات ژنێكی هێنا به ناوی (لۆهنری) دواتر كۆمپانیا به وه‌فد ناردیه چین، دواتر له ئوسترالیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای ناوهندو خواروو له چیاكانی ئۆرال كاری كردتا سه‌رمایه‌یه‌كی باشی به ده‌ست هێنا، هۆبه‌ر له‌له‌نده‌ن بوو ئه‌وكاته‌ی كه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رپا بوو، هۆبه‌ر ڕۆڵی هه‌بوو له هاوكاری كردنی (150) هه‌زار كه‌سی ئه‌مریكا كه له ئه‌وروپا گه‌مارۆ درا بوون له‌به‌ر شه‌ڕ، كاتێ ئه‌ڵمانیا (10) ملیۆن كه‌س له‌لایه‌نگرانی به‌لجیكاو باشوری فه‌ره‌نسا گه‌مارۆدرا بوون، برسێتی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ ده‌كردن، دیسان داوایان له هۆبه‌ر كرد سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌یه‌ك بكا بۆ فریاكه‌وتنی ناوبراوان، به‌جۆرێ توانی (5) ملیۆن ته‌ن خواردن‌و خۆراك به بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌وسا به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكات، بۆیه ئه‌وسا له كاتی جه‌نگ له چه‌ند پۆستێك دانراو دواتر به سه‌رۆكی لیژنه‌ی فریاگوزاری ئه‌مریكا دانرا، ئه‌وسا له كاری خۆیدا (5) ملیۆن تۆن خواردن‌و خۆراكی له ماوه‌ی هه‌شت مانگ بۆ (23) وڵات باركرد، وه كاتێ كه كۆنگرێس ماڵا پێدانی له خه‌ڵك گرته‌وه ئه‌و هاوكاری زۆرێك له هاوڕێیانی كرد، نه‌خاسمه هاوكاری نزیكه‌ی (15) ملیۆن منداڵی كرد له بواری تهندروستیوبژێوی ژیانیان، له ساڵی 1921 بوو به وه‌زیری بازرگانیوچهندان پله‌و پۆستی تری بڕین، به‌ڵام له هیچیان مووچه‌ی له ده‌وڵه‌ت وه‌رنه‌گرت تا گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تیش، چونكه خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، بۆیه كاتێ كه (مكسیم گورگی) نووسه‌ری به‌ناوبانگی روسی داوای لێ‌كرد له‌به‌ر برسێتی هاوكاری گه‌لی روسیا بكا، توانی هاوكاری (8) ملیۆن لاو‌و منداڵا بكا، له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندان كاری تری مرۆیی كرد، له كاتێكا كه وڵاته‌كه‌ی دووچاری توندترین گه‌رده‌لوولی ژیان بوویه‌وه، یاسایه‌كی به ناوی (سموت هادلی) ده‌ركرد سه‌باره‌ت به هه‌رزانكردنی نرخی بازاڕ‌و كاڵا‌و چاككردنی باری بژێوی ژیان، وێڕای ئه‌وه‌ی بێكاری زۆر بوو، چونكه كه‌سێكی رادیكالی بوو له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌م شێوه‌یه له ساڵی 1929 – 1933 له ته‌مه‌نی (55) ساڵیدا بۆ ماوه‌ی (4) ساڵا بوو به سه‌رۆك، دوای نه‌مانیشی له كۆشكی سپی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له كاركردنی بۆ وڵات، سه‌رۆكایه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی ده‌كرد بۆ ئه‌مریكا، بوو به سه‌رۆكی كۆمیته‌ی قه‌ڵاچۆكردنی قات‌و قڕی‌و برسێتی، بۆیه له‌و پێناوه به پاره‌ی خۆی گه‌شتی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی‌و هاوكاری مرۆڤ دۆستان، تا ده‌ره‌نجام له ساڵی 1964 له ته‌مه‌نی (90) ساڵیدا مردو، شۆرهتو ده‌نگێكی زۆری له دوای خۆی جێ هێشت.
مێژووی حوكمڕانی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
شـوان رابـه‌ر
1- جۆرج واشنتن ، حزبی اتحادی ،1789 -1797 م .
2- جون ادامز ، اتحادی ، 1797- 1801 م .
3- تۆماس جفرسون، دیمكراتی – جمهوری ،1801-1809 م .
4- جیمس مادیسون ، دیمكراتی - جمهوری ،1809 – 1817 م .
5 -جیمس مونرو ، دیمكراتی ، 1817- 1825 م .
6- جون كینس ادامز ، دیمكراتی ، 1825-1829م .
7- اندرو جاكسون ، دیمكراتی ، 1829- 1837 م .
8 -مارتن فان بورین ، دیمكراتی ، 1837- 1841 م .
9- ولیام هاریسون الویج ، 1841 م .
10- جون تیلور ،دیمكراتی ،1841-1845م .
11- جیمس نوكس بولك ،دیمكراتی ،1845-1849م .
12- زكای تیلور الویج ،1850-1853م .
13- میلارد فیلمور الویج ،1850-1853م .
14- فرانكلین بیرس ، دیمكراتی ،1853-1857م .
15- جیمس بوكانان ، دیمكراتی ،1857-1861م .
16- ابراهام لنكولن ، جمهوری ، 1861-1865 م .
17- اندور جونسون ، جمهوری ، 1865-1869 م .
18- اولیسیس سمبسون غرانت ، جمهوری ، 1869- 1877م .
19-روژر فورج ریتشارد هایس ، جمهوری ، 1877-1880 م .
20- جیمس ابرام غارفیلد ، جمهوری ، 1880م .
21- شیستر الان ارپر ، جمهوری ، 1881-1885م .
22- غروفر كلیفلاند ،دیمقراتی ،1885 - 1889 م .
23- بینامین هاریسون ، جمهوری ، 1889- 1889 م .
24- ویلیا‌م ماك كینلی ، جمهوری ، 1889- 1901 م.
25- پیودرروزفلت ، جمهوری ، 1901- 1909م.
26-ولیم هاردتافت ، جمهوری ، 1909- 1913م.
27- ووردرو ولسون ، دیموكراتی ، 1913- 1921م.
28- وارن غامالیل هاردنغ ، جمهوری ، 1921- 1923م .
29- كالفن كولیدج ، جمهوری ، 1923- 1929م .
30- هربرت كلارك هوفر ، جمهوری ، 1929-1933م.
31- فرانكلین دیلان‌و روزفلت ، دیموكراتی ، 1933- 1945م .
32- هاری.س.ترومان ، دیموكراتی ، 1945 - 1953م .
33- دوایت دایفید أیزنهاور، جمهوری 1953 – 1961 م .
34- جون نینز جیرالد كینیدی ، دیموقراتی ، 1961- 1963م .
35- لیندون جونسون ، دیوقراتی 1963- 1969م .
36- ریتشارد نیكسون ، جمهوری 1969- 1974م .
37- جیرالد فورد ، جمهوری 1974- 1976م .
38- جیمی كارتر ، دیموقراتی 1977- 1981م .
39- رونالد ریغان ، جمهوری ، 1981- 1089م .
40- جورج بوش الاب ، جمهوری ، 1990- 1994م .
41- ولیم بیل كلینتون ، دیموقراتی ، 1994- 2001م.
42- جورج بوش الابن ، جمهوری ، 2001- 2009م .
43- باراك ئۆباما حسین ، دیمكراتی 2009- |