بەمەبەستی پشتگیریی و پیرۆزبایی كردن لە ستافی نوێی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان ئایینی ئیسلامی كوردستان رۆژی 11/10/2010 ئاكۆ حسن صالح بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی سەردانی لقی سلێمانی كرد و رایگەیاند كەوا پێویستە ئەوقاف و لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لەهەماهەنگی بەردەوامدابن بۆ خزمەتكردن بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و سەقامگیریی ئاینی لەشاری سلێمانی و دەوروبەریدا.
لەسەردانەكەدا پیرۆزبایی لە ستافی نوێی لق كرد‌و هیوای خواست كە بتوانن لە خزمەتی زانایانی ئاینیدا بن و پارێزەری مافە پیشەییەكانی مامۆستایان بن و لە هەمان كاتیش‌دا پاڵپشتێكی بەهێز بن بۆ دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەرووی هەموویانەوە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ، بۆ ئەوەی پێكەوە هەماهەنگی بكەن لە پێناو زیاتر خزمەت كردنی مامۆستایان و شوێنە پیرۆزەكان.
لای خۆشیەوە مامۆستا مەلا نەجمەدینی شەمساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی و ئەندامانی لق هەموو ئامادەییەكی خۆیان دەربڕی بۆ پشتیوانی كردن لە ئەوقافی سلێمانی ئاماژەیان بەوە كرد ئێمە هەمیشە خۆمان بە بەشێك لە ئەوقاف دەزانین بۆیە كاتێك خزمەتی ئەوقاف دەكەین خزمەتی خۆمانە. بۆیه وێڕای پشتگیریمان بۆ كار‌و پیشه‌كانی ئه‌وقافی سلێمانی تا به یه‌كه‌وه خزمه‌ت به ئایین‌و نیشتیمان‌و زانایانی ئایینی بكه‌ین، پێمان وایه زانایان‌و ئه‌وقاف ته‌واوكه‌ری یهكترینو، له داهاتووشدا هه‌میشه له‌و په‌ڕی هه‌ماهه‌نگی باشتر ده‌بین.
هه‌ر بۆیه هه‌موو هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی سلێمانی دهبێتو، هه‌ردوولامان دڵسۆزانه پشتیوانی یه‌ك ده‌كه‌ین‌و، هه‌ردوو لاشمان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین. |