هه‌ندێ جار ئه‌م پرسیاره ده‌درێت به گوێی موسولماناندا ئایا دانیشتوانی جه‌مسه‌ری باكوور‌و باشوور (القطب الشمالي والجنوبي) چۆن به ڕۆژوو بن؟ خۆ شه‌ویان نزیكه‌ی شه‌ش مانگه‌و ڕۆژیشیان نزیكه‌ی شه‌ش مانگه".
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا چه‌ند ڕا(رای، فتوی)یه‌ك هه‌یه.
هه‌ندێ له‌زانایان ڕایان وایه: نوێژ‌و ڕۆژویان به پێی ئه‌و وڵاته ده‌بێ. كه جێگه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان بووه، وه‌ك مه‌ككه‌و مه‌دینه.. هه‌ندێكیشیان ڕایان وایه: نوێژ‌و رۆژوویان به گوێره‌ی نزیكترین وڵات ده‌بێ له‌و ناوچه‌وه كه شه‌وو رۆژیان ئاساییه.
هه‌ندێكی تریش پێ یان وایه: نوێژ‌و رۆژوویان به گوێره‌ی سه‌عات ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆنمونه: دوانزه سه‌عات به‌ڕۆژوو ده‌بن و دوانزه سه‌عاتیش به‌ڕۆژوو نابن، سالێك بۆ ماوه‌ی سی(30)جار، سالێكی تریش بۆماوه‌ی بیست و نۆ (29) جار، چونكه ڕه‌مه‌زان یان سی ڕۆژه یان بیست و نۆ رۆژه. |