رادیۆی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا حسێن چیوەیی دەکات به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى باوكى به‌ڕێزیان، رادیۆی زانایان پرسنامەیەک ئاراستەی بەڕێز مامۆستا مەلا حسین چیوەیی پیشکەشکارو هاوکاری رادیۆی زانایان دەکات، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى: به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان { كُلُّ نَفْسٍ ذائِقَهُ الْمَوْتِ } به‌ڕێز مامۆستا مەلا حسێن چیوەیی، بەخەم و پەژارەوە، هه‌واڵى كۆچى دوایى باوکی بەڕێزتانمان بیست، له خوای گەورە هیواخوازین جێگەومەکانی بەهەشت بێت و سەبرو ئارامیش بەکەس و کاری و جه‌نابتان ببه‌خشێت. (انا للە وانا الیه را‌جعون)
تێبینی: ئه‌مڕۆ دووه‌م ڕۆژى پرسەكهیهو لە مزگەوتی گەورەی گوندی سێبەردانە. |