یه‌كێك له‌و سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه ده‌بێته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و سۆز‌و به‌زه‌یی له نێوان تاك تاكی كۆمهڵگاو خێزانه‌كان و خه‌ڵك به گشتی، په‌یوه‌ندی و هاموشۆ و سه‌ردانكردن و ئه‌حواڵپرسین و یارمه‌تی دانی یه‌كتریه، كه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا پێی ده‌گوترێ: (صله الرحم) كه ئه‌م ووشه‌یه مانایه‌كی فراوانی هه‌یه، هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆیان هه‌یه به ره‌چه‌له‌كی مرۆڤه‌وه، وه‌ك دایك و باوك و كوڕ‌و كچ و... هتد، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له رێگای باوكه‌وه یان دایكه‌وه یان كوڕه‌وه یان كچه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه بۆ كه‌سه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیان به خێزانه‌وه هه‌بێ به هۆی خزمایه‌تی جا چ له رێگه‌ی ژنه‌كه‌وه بێت، یانیش له رێگه‌ی پیاوه‌كه‌وه، واته: خزمی پیاوه‌كه بن یانیش خزمی ژنه‌كه.
به‌ڵی: جێ به‌جێ كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆر گرنگه له ژیانی مرۆڤدا بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام بێت و له گه‌شه‌دا بێت و نه‌پچڕێت، هه‌ر كاتێك ئه‌م په‌یوه‌ندیه و هاموشۆیه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بچڕا، ئه‌وه خۆشه‌ویستی و هاوكاری و سۆز‌و به‌زه‌یی و برایه‌تی نامێنێت و هه‌ركه‌سه بۆ گیرفانی خۆی هه‌وڵ ده‌دات و كه‌س خه‌م له كه‌س ناخوات، ئه‌و كاتیش شیرازه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان تێك ده‌چێت و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و رووخان و هه‌ڵدێر ده‌چێت...
گه‌لی كورد هه‌ر له كۆنه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه به‌وه‌ی كه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌لا زۆر به‌هێزو پیرۆز بووه، دایك و باوك و كوڕ‌و كچی له‌لا زۆر خۆشه‌ویست بووه، هه‌روه‌ها خزمه‌كانیشی به چاوێكی رێزه‌وه ته‌ماشا كردووه و هاتوچۆی كردوون، یارمه‌تی داون، له خۆشی و ناخۆشی یه‌كتر به‌شداربوون، نه‌ك هه‌ر خزمه‌كانی، به‌ڵكو دراوسێكانیشی له بیر نه‌كردوون و سه‌ردانی كردوون، به‌ڵام به‌هۆی درێژ بوونه‌وه‌ی رۆژگار‌و سه‌رده‌م و زۆر بوونی خه‌ڵك و خه‌ریك بوونی خه‌ڵك به ژیان و مادده‌وه و زۆر بوون و خێرابوونی گۆڕانگاریهكان له ژیانی مرۆڤدا و روودانی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كان، وایان كرد وورده وورده ئه‌م په‌یوه‌ندیانه كز‌و لاواز بوو، تا وای لێهات له زۆر جێگادا خزم خزمی خۆی ناناسێ، درواسێكانیشی فه‌رامۆش كردوون، له‌وه‌ش گه‌وره‌تر وای لێهاتووه هه‌ندێ كه‌س دایك و باوك و كچ و كوڕ‌و براو خوشكه‌كانی له بیر نیه، هه‌ر له خه‌می خۆیدایه، دایكی یان باوكی یان كه‌سێكی نزیكی نه‌خۆش بكه‌وێ، یان پێویستی به بڕه پاره‌یه‌ك هه‌بێ، ئاوڕی لێناداته‌وه، دیارده‌ی خۆپه‌رستی و خه‌ڵك نه‌ویستی زۆر بڵاوبوویته‌وه...
راسته ده‌بینین له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا خه‌ڵك زۆر هاتووچۆی یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی داب و نه‌ریتێكی زۆر باشه، هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌ش ئاداب و ره‌وشتی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ر كه جه‌ژن كۆتایی هات دۆخه‌كه وه‌كو جارانی پێشوو لێدێت و سه‌ردانی كردن كه‌م ده‌بێته‌وه، كه له راستیدا جێبه‌جێ كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌نها تایبه‌ت نیه به جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانین بڵێین: كه ئه‌مه له جه‌ژندا شتێكی باشه و خۆشه‌ویستی و شادی و كه‌یف له‌ناو موسڵمانان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئینجا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت بكه‌ین ده‌بینین زۆر گرنگیان به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه داوه، هه‌ندێ ده‌ق بهێنینه‌وه: خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: ((فهل عسیتم إن تولیتم أن تفسدوا فی اڵرچ وتقگعوا أرحامكم، أولئك الژین لعنهم الله فأصمهم وأعمی أبصارهم))(1)، واته: هه‌ر كاتێك پشت له ئیسلام بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانی سه‌رده‌می نه‌فامی و خراپه له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیتان ده‌پچڕێنن، ئا ئه‌وانه به‌ر نه‌فه‌ره‌تی خودا كه‌وتوون و له به‌زه‌یی خودا دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، وه خودا كه‌ڕی كردوون كه گوێ بیستی هه‌ق بن و كوێری كردوون كه هه‌ق ببینن. وه‌ك ده‌بینین له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خودای گه‌وره ئه‌وانه‌ی له به‌زه‌یی خۆی بێ به‌ش كردوون كه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌پچڕێنن و خراپه له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوده‌كه‌نه‌وه. وه پێغه‌مبه‌ر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) ده‌فه‌رموێ: ((الراحمون یرحمهم الرحمن، ارحموا من فی الآرض یرحمكم من فی السما‌ء ...))(2)، واته: ئه‌وانه‌ی بهبهزهیینه خودا به‌زه‌ییان پێده‌كات و لێیان خۆش ده‌بێت، به‌زه‌یی به خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی بكه‌ن، خودا له ئاسمان به‌زه‌ییان پێده‌كات.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((ما من ذنب أحری أن یعجل بصاحبه العقوبه مع ما یۆخر له فی الآخره من بغی أو قطیعه رحم))(3)، واته: هیچ تاوانێك شایسته‌ی ئه‌وه نیه كه خودا له دونیادا تۆڵه له خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه له دوارۆژیشدا سزای ده‌دات، وه‌ك تاوانی سته‌م و زۆرداری یان بچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی.
وه جێبه‌جێ كردنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆزیت فراوان بێت و ته‌مه‌نت درێژ بێت هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ ((من سره أن یسبط له فی رزقه أو ینسأ له فی أثره فلیصل رحمه))(4)، واته: هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه رۆزی فراوان بێ، و ته‌مه‌نی دوا بخرێ، با په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی جێبه‌جێ بكات و به‌رامبه‌ریان چاك بێت.
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێ: ئه‌جه‌ل و ته‌مه‌ن و رۆزی مرۆڤه‌كان دیاریكراوه نه زیاد ده‌بێت و نه كه‌م، هه‌روه‌كو خودا ده‌فه‌رموێ: ((فإذا جا‌و أجلهم لا یستأخرون ساعه ولا یستقدمون))(5)، واته: هه‌ر كاتێك ئه‌جه‌ل و كاتی مردنیان هات، نه تاوێك دواده‌كه‌ون و نه تاوێكیش پێش ده‌كه‌ون. دیاره ووشه‌ی (ساعه) لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وپه‌ڕی كه‌می كاته.
ئه‌مه له سێ خاڵدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره دراوه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و زیاده‌یه‌ی كه له فه‌رمووده‌كه‌دا باسكراوه مه‌به‌ست به‌ره‌كه‌ت له ته‌مه‌نه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خودا به‌ره‌كه‌ت له ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كه دروست ده‌كا كه گوێڕایه‌لی خودا بكات و دوور بكه‌وێته‌وه له تاوان و خراپه و ته‌مه‌نی له چاكه به‌ڕی ده‌كات.
دووه‌م: مه‌به‌ست زیاده‌ی حه‌قیقیه، كه خودای گه‌وره له‌لای خۆی ده‌زانێ و له (لوح المحفوظ) دا تۆمار كراوه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: ((یمحوا الله ما یشا‌ء ویپبت وعنده أم الكتاب))(6)، واته: ره‌ش ده‌كاته‌وه و جێگیر ده‌كا له هه‌ر شتێك كه خۆی بیه‌وێ، وه له‌لای خۆی (لوح المحفوظ) هه‌یه كه هه‌موو شتێكی تێدا تۆمار كردووه.
بۆ نمونه ته‌مه‌نی فڵانه كه‌س (60) شه‌ست ساڵه تا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌ر كاتێك ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی جێبه‌جێ كرد (10) ده ساڵی تری بۆ زیاد ده‌بێ و ده‌بێته (70) حه‌فتا ساڵ، خوای گه‌وره‌ش زاناتره و ده‌زانێ كه ئه‌و مرۆڤه له داهاتوودا چی به‌سه‌ردادێت و هه‌موو شتێكی له‌لای خۆی تۆمار كردووه، كه‌واته: ده‌رباره‌ی زانستی خودای گه‌وره هیچ زیاده و كهمیهك نیه.
سێ یه‌م: گوتراوه: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مرۆڤه له دوای مردن به چاكه باسی ده‌كرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زیندوو بێت و نه‌مردبێ، ئه‌وه‌ش یان به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه زانستێكی به‌سوودی له دوای خۆی به جێهێشتبێ، یانیش چاكه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌ی كردبێ، یانیش منداڵێكی باشی هه‌بوو بێ و نزای خێری بۆ كردبێت(7)، هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه پێغه‌مبه‌ر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) فه‌رموویه‌تی: ((إذا مات الإنسان انقطع عنه عمله إلا من پلاپه: إلا من صدقه جاریه أو علم ینتفع به أو ولد صالح یدعو له))(8).
هه‌روه‌ها خودای گه‌وره بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ناوێكی پیرۆزی هه‌ڵبژاردووه، كه له‌ناوی خوداوه وه‌رگیراوه، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) ده‌فه‌رموێ: ((خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: أنا الرحمن وه‌ی الرحم شققت لها اسما من اسمی، من وصلها وصلته ومن قطعها بتته))(9)، وفی روایه قگعته، واته: من ره‌حمانم یانی بهبهزهییم، وه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی له ناوێك له ناوه‌كانی من وه‌رگیراوه كه ره‌حمانه، هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی جێبه‌جێ بكا، خودا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌هێز ده‌كا، وه هه‌ركه‌سێك ئه‌م په‌یوه‌ندیه بپچڕێنێ، خودا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌پچڕێنێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((الرحم معلقه بالعرش تقول: من وصلنی وصله الله، ومن قطعنی قطعه الله)) وفی روایه أخری: ((ولیس الواصل بالمكافئ، ولكن الواصل الژی إذا انقطعت رحمه وصلها))(10)، واته: ره‌حم و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی به عه‌رشی خوداوه نووساوه، ده‌ڵێ: هه‌ركه‌سێك جێبه‌جێم بكات، خودا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌هێز ده‌كات و په‌یوه‌ست ده‌بێ به خوداوه، وه هه‌ركه‌سێك بیپچڕێنێ، خودا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌پچڕێنێ، وه جێبه‌جێ كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌وه‌ی نابێ كه یه‌كێك سه‌ردانی كردی تۆش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بچیه لای و سه‌ردانی بكه‌یه‌وه، به‌ڵام به‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ پچڕاندی، تۆ بچیه لای. ئینجا یه‌كێكیش كه زۆر هاته لات و هاموشۆی كردی، هه‌ق وایه تۆش بێ ئه‌مه‌ك نه‌بیت و سه‌ردانی بكه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نه‌ت توانی بچیه لای، ده‌توانی به مۆبایل په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ی و له ئه‌حواڵی بپرسی و باسی خۆتی بۆ بكه‌ی، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه له خۆشی و ناخۆشی و له خه‌م و په‌ژاره و له شادی یه‌ك هاوبه‌ش بین.
كه‌واته: له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت، باسی ئه‌وه نه‌كراوه، كه موسڵمانان ته‌نها له رۆژانی جه‌ژن سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ن و له ئه‌حواڵی یه‌كتر بپرسن، پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندیه خزمایه‌تیه به‌روام بێت له دوای جه‌ژنیشدا، به تایبه‌تی كه گه‌لی كورد به هۆی تێكه‌ڵاوی و ژن خوازیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا زۆربه‌ی هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان خزمی یه‌كن.
ئه‌م خه‌سڵه‌ته جوانه پێویسته بڕوێته‌وه له‌ناومان، جێی داخه كاتێك كه هه‌واڵێك ده‌بیستی له گه‌ڕه‌كێك یان له گوندێك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك خێزانێك تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بوونه، جا خانوویان سووتاوه، یان دزیان لێكراوه، یان خنكاون، یان هه‌ژارن و پێویستیان به هاوكاریه ... هتد، وه‌ك پێویست ئاوڕیان لێنادرێته‌وه، جا به شێوه‌یه‌كی گشتی باس ناكه‌م، راسته له هه‌ندێ جێگادا داب و نه‌ریتی ره‌سانه‌یه‌تی خۆیان پاراستووه، ئه‌م خه‌سڵه‌ته جوانه له‌ناویاندا به‌رداوامه و هاوبه‌شی خۆشی و ناخۆشیه‌كانی یه‌كن، له خۆشیه‌كان و له جه‌ژنه‌كاندا پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن و لوقم و جوكلێت و دیاری و ده‌عوه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له ناخۆشیهكانیشدا هاوخه‌می یه‌كترن، كاتێك یه‌كێكیان لێ ده‌مرێ ئه‌و خزمانه هه‌موویان خۆیان به خاوه‌نی پرسه‌كه ده‌زانن و یارمه‌تی خاوه‌ن مردووه‌كه ده‌ده‌ن و دڵی ده‌ده‌نه‌وه، یان یه‌كێكیان نه‌خۆشه و پێویستی به یارمه‌تی دان هه‌یه، پاره‌ی بۆ كۆ ده‌كه‌نه‌وه ...هتد...
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه خزمایه‌تیه له‌ناومان به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌شه‌دا بێت، هه‌ر له كۆنه‌وه گوتوویانه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ماڵی یه‌كێ نان بخوات، نابێ خیانه‌تی له‌گه‌ڵدا بكات، یانی نمه‌كی كردووه، یان: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له سه‌رچاوه‌یه‌كدا ئاو بخوات نابێ به‌ردی باوێته ناوێ.
ئێمه به‌داخه‌وه هه‌ندێكمان به‌هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له رێنماییه جوانه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا تووشی چه‌نده‌ها گرفت و ناخۆشی و نه‌هامه‌تی بووینه، تا بیستوومانه برا برای خۆی كوشتتوه له‌سه‌ر ماڵی دونیا، كوڕ باوكی خۆی كوشتتوه، باوك كوڕی خۆی كوشتووه، خزم خزمی نزیكی خۆی كوشتووه له‌سه‌ر میرات، كوڕ دایكی یان باوكی فڕێ داوه، باوك سته‌می له منداڵه‌كانی كردووه و جیاوازی كردووه له نێوانیاندا، كچه‌كانی بێ به‌شی كردوون له میراتدا، ئه‌مانه‌و چه‌ندان كاره‌ساتی تر كه رووی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی كردووه. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ((محمد)) ((دروی خوای له‌سه‌ر بێت)) له فه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كا، كه یه‌كێك له نیشانه بچووكه‌كانی رۆژی دوایی، ئه‌وه‌یه كه سۆو به‌زه‌یی نامێنێ، خه‌ڵك به‌رده‌بنه گیانی یه‌كتر و خوێنی یه‌ك به‌ناهه‌ق ده‌ڕێژن، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ترسناك و بێ به‌زه‌یی، ده‌فه‌رموێ: ((حتی یقتل الرجل جاره وابن عمه وذا قرابته))(11)، واته: له بێ به‌زه‌ییدا وای لێدێ مرۆڤ دراوسێی خۆی ده‌كوژێ، كوڕی مامی خۆی ده‌كوژێ، برای خۆی ده‌كوژێ، مامی خۆی ده‌كوژێ، باوكی خۆی ده‌كوژێ، خزمه نزیكه‌كانی خۆی ده‌كوژێ، جا هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ((درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) گوتیان: پاك و بێگه‌ردی بۆ خودا ئایا ئێمه ئه‌و كاتی هۆش و عه‌قڵمان هه‌یه؟، فه‌رمووی: نه‌خێر، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وكاتی عه‌قڵیان له ده‌ست داوه، ئه‌گینا چۆن ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئینجا هه‌ندێ جار سه‌ردانی كردنیشمان بۆ خوا نیه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دونیایه، ئه‌و خزمه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و خاوه‌ن شتێك بێت له دونیا، زیاتر سه‌ردانی ده‌كرێت و خزمه‌كان و خه‌ڵكی تریش زیاتر ده‌چنه لای، به‌ڵام ئه‌وی تر، وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنادرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پاره‌و سامانێكی زۆر بیت، ئه‌وه خزمت زۆره، ئه‌گه‌ر نا نیه، وه‌ك ده‌ڵێن: هه‌تا گندۆر گندۆر بوو، خزمێ مه گه‌لێك زۆر بوو، كه گندۆر هاته بڕانێ، خزم هاتنه قڕانێ.
له‌كۆتاییدا به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان له خۆشی و ناخۆشیدا هاوبه‌ش و هاوسۆزو هاوخه‌می یه‌ك بین...
په‌راوێزه‌كان
(1) سوره محمد: 22ـ23.
(2) رواه أبو داود والترمژی وأحمد والبیهقی.
(3) رواه أحمد وابن حبان والحاكم والبخاری فی اڵ‌دب المفرد والبیهقی فی شعب الإیمان.
(4) متفق علیه.
(5) اڵ‌عراف: 34، و یونس: 49، و النحل: 61.
(6) الرعد: 39.
(7) بۆ راڤه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده بڕوانه: (عمده القاری شرح صحیح البخاری: 22/91.
(8) رواه مسلم وأبو داود وأحمد وابن خزیمه وابن حبان والبخاری فی اڵ‌دب المفرد والبیهقی فی شعب الإیمان وفی سننه الكبری.
(9) رواه أبو داود وأحمد وابن حبان والحاكم والطبرانی والبیهقی فی شعب الإیمان. (10) رواه مسلم وأحمد وابن حبان والبیهقی فی شعب الإیمان.
(11) رواه ابن ماجه وأحمد والبخاری فی اڵ‌دب المفرد وأبو یعلی الموصلی فی مسنده. |