رۆژى شه‌ممه 22/4/2017 له عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن، به ناونیشانى (ئازادى ئایینى و پشتیوانیكردن له پڕه‌نسیپى دیالۆگ و ئاشتى)؛ دوازده‌هه‌مین سمینارى هه‌رێمى، كه سه‌نته‌رى (الامام أبو عبدالله الشافعی) سازیدابوو؛ ده‌ستى به چاڵاكیه‌كانى خۆى كرد. ئه‌مه‌و چاڵاكیه‌كانى سمینارى ناوبراو، یه‌ك رۆژى خایاند و سه‌ره‌تا و دواى خوێندنى چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانى پیرۆز، وته‌ى به‌خێرهێنان و پێشه‌كى له لایه‌ن دكتۆر شێخ سمیر موڕاد شهوابكه؛ به‌ڕێوه‌به‌رو دامه‌زرێنه‌رى سه‌نته‌ر و سمینار پێشكهكرا، پاشان به‌شداربووان، كه بریتى بوون له زانایانى ئایینى و توێژه‌رانى هه‌ریه‌ك له وڵاتانى عێراق و كورستانى عێراق به‌جیاو جهزائیرو یه‌مه‌ن و سودان و ئوردن، توێژینه‌وه‌ى خۆیان پێشكه‌شكرد و دواتر تاوتوێى توێژینه‌وه‌كان كرا‌و و به پرسیار و ڕا گۆڕینه‌وه‌ى زانایانى ئاماده‌بوو سمیناره‌كه دهوڵهمهندتركرا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر نه‌جمه‌ددین گوانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى بهكێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى زانایان، توێژینهوهكى له‌ژێر ناونیشانى (جیاوازیه‌كانى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه؛ پێویستیه‌كى مرۆڤایه‌تیه) پێشكهشكردو تیایدا باسى له گرنگى دیالۆگ و یهكترخوێندنهوهى سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئاستهجیاوازهكانى ناو كۆمه‌ڵگاكان كرد، به‌تایبه‌تى كۆمه‌ڵگاى وڵاتانى موسڵمانان، پێداگریشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئایینى پیرۆزى ئیسلام دان به ڕه‌شكردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر و ڕاى جیاواز دانانێ، به‌ڵكو ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ى ویستى خوایه بۆ پێكه‌وه ژیان و دۆستایه‌تى. هه‌روه‌ها باسى له چه‌ندین نمونه‌ى زیندووى كورستان كرد، كه به برایه‌تى و ئاشتیانه؛ ساڵه‌هاى ساڵه به جیاوازى سه‌رجه‌م ئایین و پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كان سه‌رجه‌م خۆشى و ناخۆشیه‌كانیان پێكه‌وه به‌سه‌ربردووه‌و فه‌زڵى سه‌ره‌كى هه‌موو ئه‌وانه‌شى بۆ تێگهیشتوویى زانایانى ئایینى كوردستان و خوێندهنهوهیان بۆ ئیسلام گه‌ڕانده‌وه. جێگه‌ى باسه, هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى شانشینى ئوردن و سه‌نته‌رى ناوبرا و و سمیناره‌كه؛ وەک وڵاتێك مامەڵەى لەگەڵ کرا و ئاڵای کوردستان بە تەنیا لە ریزی ئاڵاى هه‌ر شه‌ش وڵاتانى به‌شداربوو هه‌ڵكرابوو. |