دكتۆر ئه‌حمه‌د شافیعی: حه‌رامیه‌تی شوفێری ئافره‌تان فه‌توایه‌كى نامۆیه‌و دووره له واقیع‌و له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجى ژینگه‌یى هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت له‌م رۆژانه‌دا نامیلكه‌یه‌ك كه‌وتۆته بازاڕه‌كانی كوردستان، كه تایبه‌ته به حه‌رامكردنى لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌و، ڕاشكاوانه باس له‌وه ده‌كات كه حه‌رامه و دروست نییه ئافره‌تان شۆفێرى بكه‌ن و ئوتومبێل لێ بخورن، نامیلكه‌كه له بنهرِهتدا به زمانى عه‌ره‌بى نوسراوه‌و وه‌رگێردراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانى كوردى. له‌م باره‌یه‌وه به‌رێز د. ئهحمهى شافیعی ئه‌ندامى لێژنه‌ى بالآى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان رِایگهیاند: ئه‌م جۆره فه‌توایانه تایبه‌تن و بۆ وڵاتی سعودیه ده‌ركراون و، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه نیه، به نیسبه‌ت ئێمه ئه‌م فه‌توایه فه‌توایه‌كى نامۆیه‌و دووره له واقیع و له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجى ژینگه‌یى هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت. مامۆستا شافیعی روونیشیكرده‌وه: بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره فه‌توایانه هیچ خزمه‌تێك به بنه‌ما گشتییه‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام ناكات، به‌تایبه‌تیش ده‌ست خستنه ناوه‌وه‌ى سه‌روه‌رى ولاتێكه كه خۆى چه‌نده‌ها زاناى گه‌وره‌و پسپۆرى هه‌یه له بوارى فیقهی ئیسلامى و لێژنه‌ى بالاى فه‌تواى هه‌یه‌و، پێویستى به هاورده‌كردنى فه‌تواى هیچ شوێنێكى تره‌وه نیه، له هه‌مان كاتیش‌دا جێگه‌ى سه‌رسورمانه كه بۆچى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى رِێگه به بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره نامیلكانه ئه‌دات، كه ئه‌بێته هۆى تێكدانى كه‌ش و هه‌واى ئارامى نێو كۆمه‌لگه‌و دڵهرِاوهكێ و كێشه‌ى ئاینى و كۆمه‌لایه‌تى و ئابورى و په‌رته‌وازه‌یى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و، زیاتر نا سه‌قامگیرى و ئاسایشى ناو خێزان تێك ده‌دات. ده‌رباره‌ی فه‌تواكه‌ش گووتی: ئه‌وانه‌ى فه‌تواى حه‌رامیه‌تى شۆفێرى ئافره‌تانیان داوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیح و دروست و صریحیان نیه له قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و، ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه له كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌و فه‌توایان پێ دراوه هیچ كامیان (صریح الدلالة) نین و، نابنه حوجه‌ى قه‌تعی و پشتیان پێ نابه‌سترێ له رِووى فه‌تواوه، به‌ڵكو زیاتر وههم و خه‌یاله و هه‌ندێ (إستباطه) بۆچونه‌كانیان له واقیعی گه‌وره‌یى و فراوانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام دووره. هه‌روها له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا گووتى: بۆیه ئێمه له لێژنه‌ى بالآى فه‌تواى هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و جۆره فه‌توایانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به په‌سندى نازانین و پێمان وایه پێچه‌وانه‌ى ئازادیه‌كانى ئاینی پیرۆزى ئیسلامه بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، وه ناگونجێن له‌گه‌ڵ واقیع و ههلو مه‌رجى ئه‌مرۆدا، چونكه ئه‌صل و بنه‌ما له شته‌كاندا رێگه‌پێدانه – الأصل فی الأشیاء الإباحة – ما دام دهلیلێكى سه‌حیح و صریح نه‌بێت رِاستهوخۆ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى، بۆیه ئافره‌تان ئه‌توانن شوفێرى بكه‌ن به مه‌رجى تایبه‌تى خۆى، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا ئافره‌تان له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا رێگه‌یان پێدراوه كه سوارى هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكى سوارى ببن، و هیچ رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه‌و ئیمرۆش ئۆتۆمبێل شوێنگره‌وه‌ى ئه‌م جۆره ئاژهلانهیه بۆ راپه‌راندنى كاروبارى رِۆژانه. |