رۆژى دووشه‌ممه 24ی نیسانی 2017 به‌ڕێز د. پشتیوان سادق عبدوڵڵا وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌وه‌كاله‌ت به‌یاوه‌ری به‌ڕێز د. دیار عزه‌ددین جه‌باری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی به وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا نیاز شێخ راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق و ئه‌ندام و كارگێرانى لق پێشوازیان لێكرا. له دیداره‌كه به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف به‌وه‌كاله‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی زانایان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان یه‌ك ئامانجه، ئه‌ویش خزمه‌تكردنه به پرۆسه‌ی دینداری و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستییه و باسی له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری یه‌كێتی زانایانی كرد له ماوه‌ی دروست بوونییه‌وه تاكو ئه‌مڕۆو هیواشی خواست كه بره‌و به هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی هه‌ردولا بدرێ به ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه وه‌ك خۆی.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ربڕی و دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌میشه زانایانى ئاینى كوردستان به‌گشتى و لقى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى ئه‌وپه‌ڕی توانایان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی كلتوری جوانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان، و بێگومان ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش له ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه فێربووین و ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، و ههماههنكى راپه‌راندنى كاروباره‌كانى نیوان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كیتى زانایان دوو پات كرایه‌وه . |