ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 4/5/2017 دۆسیه‌ی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل له دادگای هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر درا، لە یەکەمین دانیشتنه‌وه حوكمی له سێداره‌دان بۆ بكوژانی ده‌رچوو، بڕیار درا هه‌ر یه‌ك له بکوژو هاوکارەکەی لە سێدارە بدرێن.
مەلا وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان شەوی 22-11-2016 لە ماڵەکەی خۆی لە نێو مزگەوتی عومەر بندیان لە گەڕەکی شادی لە هەولێر لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراو بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانە، هەمان شەو گیانی لەدەستدا.
كوژرانی ئه‌م مامۆستایه كاردانه‌وه‌ی زۆری سیاسی و میدیایی لێكهوتهوه و سه‌رباری به ده‌نگه‌وه هاتنی لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه دا. |