هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین: ئاهه‌نگى به‌خشینى بڕوانامه‌ى زانستى به سێ مامۆستاى ئایینى به‌ڕێوه‌ده‌چێ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/5/2017 له مزگه‌وتى چوار خوله‌فا، له هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین، به سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان و ژماره‌یه‌كى زۆرى زانایانى ئایینى و كه‌سایه‌تى و به‌رپرسانى حیزبى و حكومى و هاونیشتیمانیان؛ ئاهه‌نگى به‌خشینى بڕوانامه‌ى زانستى -الاجازه العلمیه- به سێ مامۆستاى ئایینى به ناوه‌كانى: مامۆستا مه‌لا دانا عبدالرحمن بێراوهیى و مامۆستا مه‌لا ئه‌رخه‌وان احمد گهلیاوهیى و مامۆستا مه‌لا ئیدریس مه‌لا كه‌مال شیرهیى به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد، دواتر وته‌ى به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن مامۆستاى موجیز؛ مامۆستا مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ئاقووبانى پێشكه‌شكرا، پاشان و وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان سادق پێشكه‌شكرا.
هه‌ر له‌میانه‌ى ئاهه‌نگه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى، به‌ناوى یه‌كێتى زانایانه‌وه وتارێكى خوێنده‌وه، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایى له مامۆستایانى موجازو بهرزنرخاندنى هاتن و ئاماده‌بوونى زانایانى ئایینى و كهسهیاتیهكان بۆ ئاهه‌نگه‌كه، باسى له گه‌وره‌یى و فه‌زڵى زانستى ئایینى و هه‌وڵى فێربوون و فێركردن كرد‌و، جه‌ختى له پشتیوانى یه‌كێتى زانایانى ئایینى كرده‌وه بۆ مامۆستایانى ئایینى و مانه‌وه‌ى حوجره‌و خوێندنى ئایینى به‌داب و ڕێوڕه‌سمێكى كورده‌واریانه ناساند و پاراستنى ئه‌و نه‌ریت و ڕێوڕهسمانهشى به‌رزنرخاند. |