كه‌ناره‌كانی مالدیڤ: مامۆستایه‌ك به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سڕانیه‌ت له‌ وڵات ده‌كرێته‌ده‌ره‌وه‌


به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سڕانیه‌ت مامۆستایه‌كی بابه‌تی كۆمه‌ڵاتی له‌كه‌ناراوه‌كانی مالدیڤ به‌فه‌رمی پیشه‌كه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و، له‌ وڵاتیش ده‌رده‌كرێت.

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ناری (فواكیندهۆ) ی سه‌ر به‌ كه‌ناراوه‌كانی مالدیڤ، كه‌ پێكهاتبوون له‌ دایك‌و باوك‌و سه‌رپه‌رشتیارانی قوتابیان‌و زۆرێك له‌ موسڵمانان، له‌ رێپێوانێكدا بۆ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، ناره‌زایی‌و گله‌یی خۆیان ده‌ربڕی له‌ بوونی مامۆستایه‌ك له‌ قوتابخانه‌كه‌دا، كه‌ له‌پاڵ وانه‌‌و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئینجیل‌و نه‌سڕانیه‌ت به‌ منداڵه‌كانیان ده‌ڵێته‌وه‌، حكومه‌ت بڕیاریدا: مامۆستاكه‌ كه‌ خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا نه‌سڕانیه‌و ناوی (جیساما جۆرج)ه‌و، خه‌ڵكی وڵاتی هیندستانه‌، به‌ فه‌رمی له‌ وڵات بكاته‌ده‌ره‌وه‌.

شایانی باسه‌: دانیشتوانی كه‌ناراوه‌كانی مالدیڤ موسڵمان‌و سوننه‌ مه‌زهه‌بن‌و، به‌پێی یاسای وڵاته‌كه‌یش، هه‌رجۆره‌ بڵاوكردنه‌وه‌و بانگه‌شه‌یه‌كی ئاشكرا، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت قه‌ده‌غه‌یه‌.