كفرى: لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمێكى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 5/5/2017 له‌قه‌زاى كفرى، به به‌شدارى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسان و زانایانى ئاینى و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تى كورد‌و عه‌ره‌ب؛ به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵاى لقى گه‌رمیانى زانایان له كفرى، ڕێوڕه‌سمێكى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌مه‌و له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى؛ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، وتارێكى پێشكهشكردو تیایدا تیشكى خسته سه‌ر ئاشتیخوازى گه‌لى كوردى موسوڵمان و زه‌روره‌تى پێكه‌وه‌یى و ئاشتى و برایه‌تى نێوانیان. |