سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان: ئیسلام هیچ كاتێك ڕێگر نیه له‌وه‌ى كه گه‌لى كورد بریار له‌مافى چاره‌نووسى خۆى بدات .
له ژێر دروشمى ( به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم ) و به چاودێرى قائمقامى قه‌زاى شێخان و به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له قه‌زاى شێخان رۆژى چوارشه‌ممه 17/5/2017 گردبوونه‌وه‌یه‌كى زانایانى ئاینى به‌رێوه‌چوو.
له‌م گردبووهنهوهیهدا، كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له زانایانى ئاینى ده‌ڤه‌ره‌كه و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى ئاینى و رۆشنبیرى مه‌سیحى و یه‌زیدى ئاماده‌بوون، به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵلا مه‌لا سه‌عید گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان وتارێكى پێشكهشكردو تیایدا تیشكى خسته سه‌ر مافى نه‌ته‌وایه‌تى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه، له ئاینى پیرۆزى ئیسلام و جه‌ختى كرده‌وه، كه ئاینى ئیسلام هاتووه بۆ پاراستنى مافى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان و مافێكى سروشتیشه كه گه‌لى كورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆى و ئیسلام هیچ كاتێك ڕێگر نیه له‌وه‌ى كه گه‌لى كورد بریار له‌مافى چاره‌نووسى خۆى بدات.
هه‌ر له‌میانه‌ى وتاره‌كه‌یدا، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى شیكردنه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ناحه‌زانه‌وه ده‌خرێنه پاڵ كورد، بۆ ڕێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و دروستكردنى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان، هه‌روه‌ها پشتگیرى و پشتیوانى سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانى بۆ ریفراندۆم و زه‌رووره‌تى ئه‌نجامدانى دووپاتكرده‌وه.
لهبهشێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا، به‌ڕێزیان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه‌وا هه‌موو پێكهاتهئاینیهكانى شێخان له موسڵمان و مه‌سیحى و یه‌زیدى، پێكه‌وه پشتیوانى له پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ڕێزیان گوتى: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی بۆ پاراستنى ئه‌م ته‌باییه‌و یهكههڵوێستیه.
ئه‌مه‌و دواتر هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان شێخ سه‌ردار شێخ یحیى قائیمقامى شێخان و به‌رێز محمود یه‌زیدى به‌رپرسى لقى 20 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مامۆستا مه‌لا عبدى بركات به‌رپرسی لقى شێخانى یه‌كێتى زانایان چه‌ند پهیڤێكیان پێشكه‌شكرد، كه وێراى بهرزنرخاندنى ئه‌م هه‌نگاوه‌و پشتیوانیه‌ى یه‌كێتى زانایان، داكۆكیان له سه‌ر گرنگى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و رۆلى هه‌ستیارى زانایانى ئاینى كرده‌وه، و له كۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى شێخان په‌یامى نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م ئاینه‌كانى ده‌ڤه‌رى شێخان خوێندرایه‌وه.
شایه‌نى باسه ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن لقى شێخانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى شێخان ئاماده‌كرابوو. |