سلێمانى: دیداری زانستی (ڕه‌مه‌زان؛ زه‌مه‌نی عیرفان ودیدی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان) به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی 23/5/2017 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دكتۆر عبدالله مه‌لا سعید گرتكى سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، رێكخراوی ئاڵای سپی، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی و لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان و كۆلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان؛ دیدارێكی زانستی له‌ژێر ناوی (ڕه‌مه‌زان؛ زه‌مه‌نی عیرفان ودیدی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان) بۆ ژماره‌یه‌ك له وتارخوێنانی شاری سلێمانی سازدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ى قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان خوله‌كێك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدان، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالفتاح به‌هێی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاڵای سپیه‌وه خوێندرایه‌وه، پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكهشكردو تيایدا وێڕاى پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له سازێنه‌رانی دیداره‌كه، باسی له ده‌ورو ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد، له به‌ره‌وپێشچوونی ئاستى پێكه‌وه‌ژیان و گیانی یه‌كترقبوڵكردن له‌كوردستان.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا به‌ڕێزيان هیوای خواست مامۆستایانی ئایینی كاری زیاتربكهن له پیناوپاراستنی برایه‌تی وئاشتی و ئاشته‌وايى له هه‌رێمی كوردستاندا‌و خۆیان نه‌كه‌نه موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و گوتيشى: هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا پێشه‌نگ و سه‌ربه‌خۆبوون، درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێبازبن.
دواتر وتاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی خوێندرایه‌وه، پاشان دیداره‌كه ده‌ستی پێكرد، كه خۆی له دوو پانێڵ و شه‌ش توێژینه‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زاوه پێشكه‌شكران و ئاماده‌بوانیش پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو، به سه‌ركه‌وتوی دیداره‌كه كۆتاییهات. |