رۆژى شه‌ممه؛ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25/5/2017 لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، به مه‌به‌ستى دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، له دیوانى وه‌زاره‌ت، به ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى ڕاگەیاندن كۆبوه‌وه‌و له کۆنگرەیه‌كى ڕۆژنامەوانیدا یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزى ده‌ستنیشانكرد. ئه‌مه‌و دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لێژنه‌ى باڵاى بینینى بانگ؛ به‌ڕێز نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بڕیارى لێژنه‌ى ناوبراوى خوێنده‌وه، كه تیایدا هاتووه: لەبەر ئەوەی مانگ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نەبینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی هەینی وەک تەواوکەری مانگی (شەعبان) دیاری کردوەو به‌م بۆنه‌یه‌وه، ڕۆژی شەممە ٢٧ ی ئایاری ٢٠١٧ وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزى ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا دیاری کرا. |