لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى كۆمه‌ڵێك چالاكى سنوره‌كه‌ى ده‌كات
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى بێنجشهممه 25/5/2017 شاندێكى باڵاى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لق و مامۆستا كه‌ریم زهلكهیى به‌رپرسى ناوچه‌ى كه‌لار و مامۆستا سه‌ركه‌وت شه‌ریف كارگێڕى ناوچه‌ى كفرى؛ به‌شداریانكرد له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێك له شارى كفرى. ئه‌مه‌و ئێواره‌ى هه‌مان رۆژیش، له شارى كه‌لار؛ شاندى لق به‌شدارییان كرد له كه‌رنه‌ڤاڵێكى جه‌ماوه‌ریدا له‌شارى یارى كه‌لار، كه مه‌ڵبه‌ندى چوارى گه‌رمیانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان سازى كردبوو. هه‌روه‌ها شاندى ناوبراوى لق به‌شدارى كرد له چله‌ى ماته‌مینى مامۆستا زانا، كه چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له‌كاتى چوونی بۆ ده‌وامى ئاسایى؛ به رووداوێكى دڵته‌زین گیانی سپارد. |