نێچیرڤان بارزانی بەشێك لەخەرجی حاجیانی ئەمساڵى خسته ئەستۆى خۆى

نێچیرڤان بارزانی بەشێك لەخەرجی حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانى خسته ئەستۆ ى خۆى .

سەلاح شێخ فەتاح نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەوەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ نێچیرڤان بارزانی بڕیاریداوە خەرجی كڕینی ئاوی خواردنەوە و چای سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان كەژمارەیان نزیكەی 5000حاجیە بۆ ماوەی مانگێك لەعەرەبستانی سعودیە بگرێتەئەستۆ.

وتيشى: ئەم هاوكاریەی نێچیرڤان بارزانی جێگای ستایشی وەزارەتی ئەوقاف وحاجیانی هەرێم و خەڵكی كوردستان بەگشتی دەبێت چونكە ئاوی خواردنەوە لەعەرەبستانی سعودیە و لەوەرزی حەجدا گرنگترین پێداویستی حاجیانە و ئەرك و خەرجیەكی زۆر لەسەر حاجیانی ئەمساڵ كەمدەبێتەوە.

شایانی باسە لەساڵانی رابردودشدا نێچیرڤان بارزانی چەندین جار هاوكاری حاجیانی كوردستانی كردوە.