ماوه‌یه‌كه ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باس له مه‌ترسی روودانی كاری تیرۆریستی ده‌كه‌ن.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكچوونی ئهمنو ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به هه‌موو تاكێكه‌وه هه‌یه، بۆیه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا له وتاربێژانی كوردستان ده‌كات، به وردی تیشك بخه‌نه سه‌ر پاراستنی ئهمنو ئاسایش‌و هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك كه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت. |