سروشتی ژیان‌و مێژووی مرۆڤایه‌تی وایه، كه‌وا كۆمه‌ڵێك كار ئه‌كته‌ری هه‌یه كه‌له شانۆی ژیاندا ڕۆڵی كارامه‌و پۆزه‌تیڤ یان ناكارامه‌و نه‌گه‌تیڤ تیایا ده‌نوێنن، له پێكهاته‌ی ژیاندا هه‌ریه‌ك له پیاو و ئافره‌ت وه‌ك یه‌ك ڕۆڵ و بوونیان هه‌یه، بێگومان ئافره‌تیش تاكێكی به‌رچاوی ئه‌م شانۆی ژیانه‌یه، له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا ئافره‌ت به چاوی ڕێز و ته‌قدیره‌وه سه‌یری ئه‌كرێت، ئیسلام هه‌موو مافه‌كانی ئافره‌تی ده‌سته‌به‌ر كردووه، ئیسلام یاساغ و قاچاغی كردووه كه ئافره‌ت وه‌چه‌وسێنرێت‌و سوكایه‌تی پێبكرێت‌و وه‌ك ئامراز و كاڵایه‌ك سه‌یر كرێت، به‌ڵام جێ داخ و ئه‌سه‌فه كه خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك توند‌و تیژی‌و سته‌م و داگیركردنی ماف‌و پێشێل كردنی هه‌موو داخوازییه‌كانی ئافره‌تان به مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن و به شتێكی ساده‌و ساكار هه‌ڵسو كه‌تی له‌كه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه نابێت ئایین ئیسلام بكرێت به‌ماڵ با پێكه‌وه گه‌شتێك به‌ناو ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) بكه‌ین له‌سه‌ر داكۆكی مافه ڕه‌واكانی ئافره‌تان دووری له توند‌و تیژی‌وسه‌كایه‌تی‌و به‌مه‌زنی ئافره‌ت‌و پاراستنی هه‌موو پیرۆزییه‌ك بۆ ئه‌و چینه سه‌ره‌كییه‌ی كۆمه‌ڵگه:
پێش هاتنی خۆری ئیسلام هیچ مافێك نه‌بووه له‌بۆ ئافره‌تان به چاوێكی سه‌ك سه‌یریان ده‌كرا ته‌نانه‌ت مافی میراتیشی نه‌بوو وه بۆی نه‌بوو هیچ ئاڵوگۆڕیچك به دارای خۆیه‌وه بكات هه‌ندێك له هۆزه عه‌ره‌به دواكه‌وتووه‌كان كه هه‌واڵیان پێ ئه‌دان كچتان بووه غه‌مگین و سه‌ر شۆڕ ده‌بوون وه‌ك له قورئاندا باسی ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ده‌كات ، به هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پله‌و پایه‌ی ژن به‌رز و پیرۆز بوو هه‌موو ئه‌و ئیهانه‌و سوكایه‌تی بێڕێزی بێ نرخیانه‌ی ده‌رحه‌ق به ئافره‌تان ده‌كرا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئافره‌ت سڕایه‌وه یه‌كسانی و یه‌ك ڕیزی له گشت مافه‌كاندا له نێوان و پیاو و ئافره‌ت چه‌سپاو و وه‌ك مرۆڤ سه‌یری ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا كرا ، چه‌ند خاڵێك له‌و یه‌كسیانیه‌ی ئیسلام به ئافره‌تی به‌خشی :یه‌كه‌م: یه‌كساتی له ئه‌سڵ و بناغه‌ی دروست بووندا كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له یه‌ك خه‌لق كرا‌و خه‌لق كران ،هیچ جیاوازی و گه‌وره‌ییه‌ك له نێوانیاندا نیه ، وه‌ك خوا گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (یا ایهاالناس اتقوا ربّكم الژی خلقكم من نفس واحده ) واته ئه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌قوای خوای خۆتان بكه‌ن كه ئێوه‌ی دروست كرد له‌یه‌ك نه‌فه‌ر كه ئاده‌مه. دووه‌م: یه‌كسانی له مافی ژیاندا هه‌موو مرۆڤه‌كان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه له ئیسلامدا له مافی ژیاندا هیچ جیاوازییه‌كیان نیه به هاتنه دوونیاو ساحه‌ی ژیان كوڕ‌و كچ یه‌كسانن ئیسلام دژی جیاوازیه له نێوان نێر و مێ به شتێك قێزه‌ون و ناپه‌سه‌ند سه‌یری ده‌كات . سێهه‌م: یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له حوكم و یاسا شه‌رعیه‌كاندا . چواره‌م: یه‌كسانی له داواكاری و پاداشت وه‌ك چۆن ئه‌ركه‌كان له‌سه‌ر پیاو گه‌ڕاون به پێویست به هه‌مان شێوه بۆ ئافره‌تیش له پاداشتی چاكه‌و چاكه‌خوازی وه‌ك یه‌ك وان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز . پێنجه‌م: یه‌كسانی له شیاوی و گونجاوی ته‌سه‌ڕووف كردن له سه‌روه‌ت و سامان و دارای وه‌ك پیاو بۆی هه‌یه ته‌سه‌ڕووف بكات له‌سه‌روه‌ت و دارای خۆی به هه‌مان چه‌شن ئافره‌تیش بۆی هه‌یه ن له كڕین و فرۆشتن ،به‌خشین،ئیجاره،وه‌سیه‌ت. شه‌شه‌م: یه‌كسانی له ئازادی بیروڕا ،وه‌ك چۆن پیاو ئازاده له بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینی ڕاو بۆچوون به هه‌مان شێوه‌ش ئافره‌ت .
توندوتیژی دژی ئافره‌تان بۆته شتێكی ساده‌و ئاسایی لای خه‌ڵكی ، كه له ڕاستیدا هه‌موو توند‌و تیژیێك كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات هه‌موو مافه‌كان پێشێل ده‌كات ، هه‌موو ئازادیه‌كان زه‌وت ده‌كات ، هه‌موو خۆشیه‌كان تاڵ ده‌كات ، به‌تاییبه‌تی دژ به مێینه كه كارێكی ناهه‌موارو ناپه‌سه‌نده ، له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا یاساغ و قاچاغ كراوه چونكه ده‌ڵێین ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵگایه به‌ڵام لای من ئافره‌ت گشت كۆمه‌ڵگایه، كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگایه لای هه‌موومان وایه ئه‌وه‌وی تری بۆیه بۆته گشت چونكه دایك و پورو خوشك و خێزانی تێدایه په‌روه‌رده‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگایان له ژێر ده‌سته ، كه‌وا بوو ده‌بنه هه‌موو كۆمه‌ڵگا ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نه‌بووایه پیاو بوونی نه‌ده‌بوو . توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان زۆره ، هه‌م له ڕووی چه‌ندایه‌تی هه‌م له ڕووی چۆنایه‌تی ، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌م تا ببێته فاكته‌رێكی سیه‌ره‌كی بۆ واز هێنان له‌م شته ناشیرین و نابه‌جێیه:
1- توند‌و تیژی له جسم و لاشه‌ی ئافره‌ت كه برییتیه له لێدان و ئازار پێگه‌یاندن بریندار كردن ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ئه‌م كاره به ئازایه‌تی و نه‌ترسان و پیاوه‌تی و غیره‌ت و فڵان و فڵان و ...هتد ناو ده‌برێت به‌داخه‌وه له‌م سه‌ده‌ی پێش كه‌وتنو عه‌وله‌مه‌و ڕۆشنبیرییه‌دا ئه‌م ئیهانه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه ڕوو له زیاد بوونه به داخه‌وه ئه‌م كاره دوور له مرۆڤایه‌تییه لای هه‌ندێك له خه‌ڵكی پاڵ ئیسلام ده‌درێت ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه له‌م دوو حاڵته به‌ده‌ر نین :یه‌كه‌م / له دژایه‌تی به‌رنامه‌ی ئیسلامی ڕاسته‌قینه ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌ن تاوا بكه‌ن ئیسلام له‌به‌ر چاوی لاوان ناشیرین بكرێت . دووه‌م/ زانیاریان نیه له‌سه‌ر دۆزی ئافره‌ت له ئیسلامدا كه ئیسلام چۆن كیان و ڕێزی مێینه‌ی پاراستووه . ڕاسته ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له كوردستاندا ئێش و ئازار‌و ئیهانه به ئافره‌تان ده‌گه‌یه‌نن زۆرین خۆیان به موسڵمان ده‌زانن ئه‌مه‌ش نابێته به‌ڵگه كه ئیسلام ئه‌مریان پێده‌كات ، ته‌نانه‌ت له ووڵاته پێش كه‌وتووه‌كانیش لێدان و بریندار كردن و زۆر كاتیش كوشتنیش ده‌رحه‌ق به ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ وێنه :له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵانه نزیك به 10,000 هه‌زار ئافره‌ت ده‌برێنه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ر به هۆی لێدان و ئازاردانی مێرده‌كانیان ، له‌م ووڵاته پێش كه‌وتووه‌دا وه‌ك خاتوو(جانیس مور) ڕێكخه‌ری ڕێخراوی ئیئتیلافی نیشتمانی دژ به نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌یان له واشنتۆنه كه ئه‌و كاره به‌كاریسه‌و نه‌هامه‌تی ناو ده‌بات ده‌ڵێت" ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ماڵه‌وه لێیان ده‌درێت ساڵانه ده‌گاته شه‌ش هه‌زار ئافره‌ت به هه‌زاران وافره‌ت كۆچ ده‌كه‌ن و ووڵات به جێ ده‌هێڵن له‌ترسی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی پیاوان ، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا سه‌دهه‌زار ئافره‌ت له ساڵدا تووشی لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌بێته‌وه ، (میسال ئه‌ندرێیه) ئه‌مینداری نهێنی ده‌وڵه‌ت له فه‌ڕه‌نسا بۆ مافی ئافره‌تان ده‌ڵێت : ژیانی ئاژه‌ڵكان باشتره تا ئافره‌تان چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سه‌گێك بدات له شه‌قامێكدا خه‌ڵكی هه‌موو دژی ده‌وه‌ستن و ده‌عوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن له ( كۆمه‌ڵه‌ی نه‌رموو نیانی ده‌رحه‌ق به ئاژه‌ڵان ) به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئافره‌تێك بدرێت كه‌س نیه به‌رگری لێبكات ، له ڕپۆرتێكی به‌ڕیتانیادا هاتووه ده‌ڵێت لێدانی ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه به بێ هیچ پاساوێك نزیك 77% ه ، ئه‌مانه ئاماژه‌ن كه لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار هه‌ر له ووڵاتی ئێمه‌ی كوردی موسوڵماندا نیه به‌ڵكو ئه‌م دیارده ناشارستانیه هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه ، ئیتر هاوسه‌رێك لێدان و ئازار به خێزانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت با موسوڵمانیش بێت زوڵمه‌و تاوانه ئه‌گه‌ر پاڵ ئیسلام بدرێت و بڵێن ئه‌مه ئیسلامه وا له ئافره‌ت ده‌كات چه‌نكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( و عاشروهن بالمعروف) واته : به چاكی و به‌باشی له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا بژین ووشه‌ی ( معروف ) هه‌موو چاكه‌و باشه‌و خۆشیه‌ك له خۆی ده‌گرێت ، وه دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو خراپه‌و ناهه‌مواری و ناخۆشی و ئازارێك ده‌گرێته‌وه ، وه دووباره خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( فلا تبغوا علیهن سبیلا ) واته : نیه‌و نابێت سته‌م و ئازار‌و ناڕه‌حه‌ت كردنی ئافره‌تان پیاوان بیكه‌نه پیشه‌ی خۆیان به‌و واتایه‌ی سته‌م كردن له ئافره‌تان حه‌رامه ، وه‌هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (ص) ده‌فه‌رمووێت : ( خیركم من لا یچرب ) واته : چاكترینی ئێوه كه‌سانێكن كه له ئافره‌ت نه‌ده‌ن ، واته لێدانی ئافره‌ت كارێكی خراپه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یكات خراپه ، له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێت : ( لا تضربوا إما‌ء الله ) واته : ئه‌ی پیاواتن به گشتی مه‌ده‌ن له به‌نده‌كانی خوا كه ئافره‌تانن حه‌زره‌تی عایشه ده‌فه‌رمووێت : (ما ضرب رسول الله (ص) إمرئة له ولا خادما قط) واته : هه‌رگیز حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (ص)له ئافره‌تانی خۆی و كارگوزارانی نه‌داوه . ئه‌مانه‌و ده‌یانی ترله‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرانه كه هه‌موویان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار گه‌یاندن به ئافره‌تان یاساخ و قه‌ده‌غه كراوه .
10- توند‌و تیژی له مافی ئافره‌ت به گشتی و به تایبه‌تی هاوسه‌ری ژیان ، وه‌ك داگیركردن و پێنه‌دانی ماره‌یی كه مافێكی ڕه‌وای خۆیه‌تی ، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (ص) ده‌فه‌رمووێت ( هه‌ر كه‌س ماره‌ی خێزانی خۆی نه‌دات داگیری بكات له ڕۆژی دوای خوای گه‌وره لێی تتوڕه‌و عاجزه ده‌كه‌وێته به‌ر تووڕه‌بوونی خوا ) وه‌ك دابین نه‌كردنی پێویستیه‌كانی ژیان ،وه‌ك پێنه‌دانی پاره بۆ پێویستی خۆیی و سه‌ردانی پزیشك چونكه هه‌یه ژنه‌كه‌ی پێویستی به پاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی داوای لێده‌كات پێی نادات ئه‌مه سته‌مێكه گه‌وره‌یه ئه‌مه نه‌بوونی وه‌عیه‌كی ڕاستی ئه‌مه نه‌بوونی ڕۆشنبیرییه‌كی ته‌واوه ئه‌مه نه‌بوونی تێگه‌یشتنێكی چاك له به‌رنامه‌ی ئیسلام ئه‌مه نه‌بوونی هه‌ستی مرۆڤانه‌یه ئه‌مه ئه‌وپه‌ری بێ به‌زه‌ی و بێ سۆزی و بێ هه‌ستییه ، وێنه‌ی ئه‌م جۆره پیاوانه زۆر زۆره له كوردستان.
11- توندوتیژی ده‌روونی، وه‌ك به‌چاوی سوك سه‌یری ئافره‌ت بكرێت ، لێدان و سوكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن ، تۆڵه سه‌ندنه‌وه و زۆر لێ‌كردن و ناچاركردن له‌سه‌ر شتێك كه به خواستی خۆی نه‌بێت به تایبه‌تی له‌سه‌ر شوو كردن كه كه‌سوكاری حه‌زیان به فڵان كوڕه به‌ڵام كچه‌كه حه‌زناكات شووی پێبكات باوك و براو خزمانی زۆری لێده‌كه‌ن ، ئه‌مه كاره له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه نابه‌جێ و ناپه‌سه‌نده ئه‌و نیكاحه دانامه‌زرێت وه ئه‌گه‌ر به‌بێ خواستی ئافره‌ته‌كه هه‌ر بكرێت له ئاكامدا ئه‌و زه‌واجه به‌خته‌وه‌رو پڕله سۆز نابێت و شتی نه‌گه‌تیڤی لێ په‌یدا ده‌بێت ، زۆر زۆر پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م جۆره توندوتیژیه نه‌مێنێت له كوردستاندا.
12- توند‌و تیژی مه‌عنه‌وی ، وه‌ك جیاوازی بخرێته نێوان كوڕ‌و كچ به‌م جیاوازیه قودسیه‌ت و مه‌كانه‌تی ئافره‌ت له ده‌ست ده‌چێت هه‌ست به‌كه‌م كۆڕی ده‌كات ، هه‌ست به بێ ڕێزی ده‌كات ، هه‌ست به‌بێ سۆزی و میهره‌بانی ده‌كات ، وه‌ك بێبه‌ش كردنی ئافره‌ت له پله‌و پایه‌ی ئیداری كه شیاوه بۆ ئه‌و پۆسته یا بۆ ئه‌و شوێنه به‌ڵام پێی نادرێت ، ئه‌مه‌ش توندوتیژیه به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ده‌كرێت ، وه‌ك بێبه‌ش بوون له خوێندن كه حه‌زو ئاره‌زوی هه‌بێت له‌سه‌ر خوێندن به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سوكارو مێرد مۆڵه‌تی خوێندنی پێ‌نادرێت ،وه‌ك چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه‌كانی نێرینه و هه‌رچی بكات وه‌ر گیراو و په‌سنده به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ر كوپ كردن و ئیهانه‌و هه‌لچه‌و كه‌م و كوڕییه‌كانی مێینه دیار‌و به‌ر چاوه شته بچوكه‌كانی ئافره‌ت گه‌وره ده‌كرێت به‌ڵام هی پیاو گه‌وره‌كانیش بچوك ده‌كرێنه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ،وه‌ك ده‌م كوت كردنی ئافره‌ت و گوێ بۆ نه‌گرتن و سه‌رنج ندان به‌ڕاو بۆچوونه‌كانی له هه‌كوو كاروبارێكی ژیاندا حساب بۆ ژن نه‌كرێت.
13- توندوتیژی جنسی ،واته له سێكس دا له نێوان ژن و مێرد ، وه‌ك جووت نه‌بوون له گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیاندا كه ئه‌مه له ڕاستیدا كێشه‌یه‌كه بنه‌ڕه‌تیه له‌م ڕۆدا له نێوان پیاو و ئافره‌ت كه ئیسلامدا زۆر به‌توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه بۆته‌وه چ له‌لای پیاوه‌وه بێت یان ئافره‌ت ،وه‌ك نه‌بوونی ڕۆشنبیری سێكسی له نێوانیاندا ، وه‌ك ئه‌و خاڵه نه‌گه‌تیڤانه‌ی هه‌ن له‌كاتی جووت بووندا ، ئه‌م توند‌و تیژیه پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه تا سه‌ر نه‌كێشێت بۆكاری خراپتر .
چاره‌سه‌ر
1- میدیاكان به بیستراو و بینراو و خوێنراو ده‌توانن ده‌وروو ڕۆڵێكی به‌رچاو و پۆزه‌تیڤانه ببینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی پیاوان و ئافره‌تان تا دووره په‌رێزبن له توندوتیژی .
2- ئافره‌تان خۆیان ده‌توانن هه‌وڵ و كۆشش زیاتر بخه‌ن گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌م ڕاستیه كه پیاو و ئافره‌ت نێر و مێ ته‌واو كه‌ری ژیانی دونیان به‌بێ یه‌كتر ژیان په‌كی ده‌كه‌وێت ، هه‌وڵ بدرێت نێوانیان به كۆنكرێتی سۆز و میهره‌بانی پته‌وتر بكه‌ن ، دێوه‌زمه‌ی توندوتیژی نه‌هێڵن .
3- ئه‌و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌و سه‌نته‌رانه‌ی داكۆكی له مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن زیاتر ده‌وروو ڕۆڵی خۆیان ببینن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌رونناسن .
4- یاسا ده‌توانێت ده‌ووری ئیجابی ببینێت له ئاستی گشت توندوتیژه‌كان .
5- مامۆستایانی ئاینی ده‌توانن له میمبه‌ره‌كانیانه‌وه ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی هه‌یه له ناخی هه‌ندێك پیاودا بیگۆڕن به‌سۆز و خۆشه‌ویستی و ڕێز وته‌قدیر , چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر ده‌وله‌مه‌نده له بواری توندوتیژی دژ به ژنان و خۆشه‌ویستی و ڕێز و حورمه‌ت بۆیان دیاره پیاوانیش ڕێز له مامۆستاینی ئایینی ده‌گرن باسای ئه‌و ماف و واجباتانه‌یان بۆبكه‌ن كه ده‌بێت بكرێت بۆئافره‌تان .
پێم باشه لێره‌دا به‌كورتی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (ص) بهێنمه‌وه تا زیاتر بزانین ئه‌وزاته به‌رزه چه‌نده مافی ئافره‌تی لا گرنگ بووه .
یه‌كه‌م: (ايها الناس اتقوا الله فى النساء اتقوا الله فى النساء اوصيكم بالنسا‌ء خيرا) واته :ئه‌ی خه‌ڵكینه بترسن له خوا كه خراپه له گه‌ڵ ئافره‌تانا مه‌كه‌ن دوو جار فه‌رمووی ئامۆژگاری من بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه كه چاك بن بۆ ئافره‌تان .
دووه‌م: (ما اكر مه‌ن الا كريم وما اهانهن الا لئيم) واته : ڕێز و حورمه‌ت ناگرێت له ئافره‌تان جگه له پیاوه به‌ڕێزو حورمه‌ت داره‌كان نه‌بێت ئه‌وه‌ی ئیهانه‌و سوكایه‌تی و ئازار به ئافره‌تان ده گه‌یه‌نێت پیاوه خراپ و بێ ڕێز‌و قه‌دره‌كانن ئه‌م فه‌رمووده‌ی حه‌زره‌ت (ص) به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه تا چه‌نده ئه‌و زاته ڕێز و حورمه‌تو مه‌كانه‌تی ئافره‌تی لاگرنگ و به‌رز بووه تاوان و سته‌مه بڵێی ویسلام مافی ئافره‌تی نه داوه ئه‌وانه‌ی ئه‌و ووته ناشیرینه دێ به‌زاریانا ئه‌وه مه‌به‌ستیان داكۆكی له مافی ئافره‌تان نیه به‌ڵكو مه‌به‌ستیان دژایه‌تی كردنی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یه.
سێهه‌م : (خيركم خيركم لاهلة وانا خيركم لاهلى) واته: چاكترینی ئێوه ئه‌وانه‌ن چاكتر بن بۆ ماڵ و خێزانتان چونكه من چاكترینی ئێوه‌م بۆ خێزانه‌مانم .
چواره‌م: (من اكمل المؤمنين ايمانا احسنهم خلقا والطفهم باهله) واته :له‌ته‌واوترین و كامڵ ترین بیر و باوه‌ڕ ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕه‌وشت جوان و ڕوو خۆش و زبان شیرین بن بۆ هاوسه‌ره‌كانیان میهره‌بان و به‌به‌زه‌یی بن له گه‌ڵیانا .
پێنجه‌م: (اتقوا الله فى النساء فانكم اخذتموهن بامانة الله) واته :بترسن له خوا كه خراپه بكه‌ن له گه‌ڵ ئافره‌تان چونكه ئێًوه ئه‌ی پیاوان ئه‌وانتان وه‌رگرتووه لای خۆتانن ده‌بێت ئه‌مانه‌تی خوا سه‌یریان بكه‌ن چوون ئه‌مانه‌ت پێویسته بپارێزرێت هی هه‌ر كه‌س بێت ، به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تیش زیاتر له‌مه كه ئه‌مانه‌ته ، هه‌ر كه‌س دژایه‌تیوی و توند‌و تیژی بكات له‌گه‌ڵ ئافره‌تان به پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه دژایه‌تی و توندوتیژی كردووه له گه‌ڵ ئامانه‌تی خوا .
شه‌شه‌م: (النساء شقائق الرجال) واته : ئافره‌تان به‌شێكن له پیاوان واته فه‌رق و جیاوازیان نیه له‌گه‌ڵ یه‌كتر .
حه‌وته‌م: (النساء وداءع الاحرار ولا يعزهن الا عزيز ولا يذلهن الا ذليل والذليل عندالله فى النار) واته : ئافره‌اتن ئه‌مانه‌تی ئازادی و ئازایه‌تین ،ڕێز ناگرێت له ئافره‌تان جگه ڕێز داران نه‌بێت ئیهانه‌و سوكایه‌تی ناكات به ئافره‌تان جگه له كه‌سێكی زه‌لیل و مه‌هتوك نه‌بێت زه‌لیله‌كان له‌لای په‌روه‌ردگار له دۆزه‌خدان .
خوێنه‌رانی به‌ڕێز تا كه‌ی توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان با هه‌موومان به‌گشت توندوتیژیو ئیهانه‌و سوكایه‌تی و بێ ڕێزی و بێ ته‌قدیری ئافره‌تاندا بچینه‌وه تا ژیانی هاوسه‌ریمان پڕ له ئاسووده‌ی و به خته‌وه‌ری و كامه‌رانی وكامیابی بێت دوور له ناهه‌مواری و ناخۆشی و نائومێدی بێت تانه‌وه‌و جیلێكی سه‌رشار له نه‌رم و نیانی ته‌سلیم به كۆمه‌ڵگا بكه‌ین .
* پێش نوێژ‌و وتار بێژی مزگه‌وتی گۆیژه له سلێمانی |