دادگای هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی مامۆستا مه‌لا مەحموود دەرکرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/7/2017 دادگاى هه‌ولێر؛ به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له دۆستان و هاوڕێ و خزمانى مامۆستا مه‌لا مه‌حمود و بكوژانى، لە یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنیان، دادگای هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی مامۆستا ده‌ركرد.
ئه‌مه‌و له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى و دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمى دادگاييكردنه‌كه، بنه‌ماڵه‌ى مامۆستاى شه‌هيد؛ به‌ده‌م گريانه‌وه دڵخۆشى خۆيان بۆ بريارى دادگا ده‌ربڕى و هيواى زوو جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه‌يان خواست.
شايانى باسه: شەوی 31-1-2017 مامۆستا مه‌لا مەحموود عوسمان، وتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی سلێمان محەممەد، كه هاوكات خاوەنى نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بوو؛ لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی منارە، لەکاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیەی لە جانتایەکدا پێی بوو، لەلایەن چەند کەسێکەوە شههيدكراو دواتریش ئاسایشی هەولێر گرووپێکی پێنج كەسی "دزیكردن و كوشتن"ی راگەیاند، کە دەستیان لەچەند تاوانێكی رێكخراوی ناو شاری هەولێردا هەبووه و دوایین تاوانی ئەو گرووپە، كوشتنی مامۆستا مەحموود عوسمان بوو. |