ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 13 /10 /2010 به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق، سه‌ردانی ناوچه‌ی 1 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئاری فاروق نانه‌كه‌لی به‌رپرسی ناوچه پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌ناوی خۆی‌و، سه‌رجه‌م كارگێر‌و ئه‌ندامانی لقه‌كه‌ی، پیرۆزبایێكی گه‌رمی لێ‌كرد، به‌بۆنه‌ی دهرچوونو، سه‌ركه‌وتنی له كۆنگره‌ی 13 ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، هیوای سهركهوتنو به‌رده‌وامیان بۆ خواست بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی تێكڕای هاووڵاتیان به‌تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌ران.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئاری نانه‌كه‌لی وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه، تیشكی خسته سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: كه ئێمه هه‌موو كاتێك چاوه‌ڕوانی ئامۆژگاری ده‌كه‌ین له مامۆستایانی ئاینی.
|