لقي شةقلاوهى زانايان پێشوازى له به‌رپرسی لقي ٢٤ ی سهفينی پارتی ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی ئاسايي خۆی ئه‌نجامده‌دات
ڕاگه‌ياندنى لق
سه‌رله‌به‌يانی ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٠١٧/٧/١١ به‌رپرس و كارگێڕان و لێژنه‌ی فه‌توای يه‌كێتی زانايانی شه‌قڵاوه؛ پيشوازيانكرد له‌شاندێكی باڵای لقي ٢٤ی سهفينی پارتی ديموكراتی كوردستان به سه‌رۆكايه‌تی به‌ڕێز هيوا أحمد مصطفى به‌رپرسی لق و كارگێڕهكانی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه بهسهرۆكايهتی به‌ڕێز سه‌رباز أحمد شێخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف .
ئه‌مه‌و له‌لايه‌ن خۆيه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسين خۆشناو به‌رپرسی لقی زانايانى شه‌قڵاوه، به‌ناوی خۆي و زانايانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌خێرهاتنی كردن و باسی له ڕۆڵی زانايان كرد له ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه‌ی فرهنهژادو فرهئاين و به‌تايبه‌تی هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبونه‌كانی لێژنه‌ی فه‌توای شه‌قڵاوه به ئيشوكاری خه‌ڵك و ئاشته‌وايي كۆمه‌ڵايه‌تی، له‌لايه‌ن خۆيشيه‌وه به‌ڕێز به رپرسی لقی ٢٤ ی سه‌فين سوپاسی ههوڵوماندووبونی زانايانی كرد و به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی دا بۆ زياتر خزمه‌تكردنی هاونيشتمانيانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
له لايه‌كيديكه‌وه سه‌رله‌به‌يانی رۆژی دووشه‌ممه ١٧/٧/٢٠١٧ لقي شه‌قڵاوه‌ی يه‌كێتی زانايان به ئاماده‌بوونی به‌ڕيزان به‌رپرس و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان له‌باره‌گای لق ئه‌نجامدراو ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئايه‌تێكی قورئانی پيرۆز بوو، پاشان مامۆستا مه‌لا تحسن خۆشناو به‌رپرسی لق له وتهيهكی دا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، پيرۆزبايي به‌ناوى لق له به‌ڕێز مامۆستا أبو بكر ئاقوبانی كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كار بوونی وه‌ك ئه‌ندامی ليژنه‌ی پرسيارو وهڵامهشهرعيهكانی لق‌و ده‌ست خۆشی له لێژنه‌ی فه‌توا كرد له سه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانيان زۆر به‌ڕێكوپێكی.
شايانى باسه؛ هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرس و بابه‌تێكی ههنووكهيي خرايه ڕوو، كه ديارترينيان پرسی ڕيفڕاندۆم و ڕێكخستنی پرسه بوو، به‌لاغی كۆتایی مه‌كته‌بی ته‌نفيزی زانايانيش له‌باره‌ی ڕيفراندۆمه‌وه به‌رزنرخێنرا.
|