ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24/7/2017 له باره‌گای ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی ریفراندۆم‌و تاوتوێی به‌لاغی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو..
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ست خۆشی له دڵسۆزی‌و خزمه‌تی زانایان، تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌لاغی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان، كه له كۆبوونه‌وه‌ی 12/7/2017 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم‌و هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئایینی بڵاوكرایه‌وه.
دواتر ئاماده‌بووان بۆچوون‌و سه‌ره‌نجی خۆیان سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا‌و پرسی ریفراندۆم ده‌ربڕی.
پوخته‌ی دانیشتنه‌كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه، كه مامۆستایانی ئایینی ریفراندۆم به مافێكی ره‌وای گه‌لی كورد دهبیننو له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، به‌ڵام له ئێستا پێویسته وه‌ك ئامادهباشیو هه‌نگاوی كردهییو جددی بۆ باشتر كردنی دۆخه‌كه بگرێته به‌ر، به‌تایبه‌تی هه‌رچی زووه ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێ‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی وه‌لا بنێن‌و ده‌ستی ته‌بایی بۆ یه‌كتری درێژ بكهنو، ئه‌و پرسه وه‌ك پرسیی نهتهوهییو نیشتمانی له‌به‌رچاوو بگرن‌و له‌رووی سیاسی‌و یاسایی‌و ئابووریه‌وه دۆخه‌كه چاكبكرێته‌وه‌و لایه‌نه‌كان باج به‌خۆیان بده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان‌و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی روویان له هاوڵاتیان كردووه به زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت پێویسته حكومه‌ت له‌رووی موچه‌و بژێوی خه‌ڵك‌و خزمهتگوزاریهكانو گرفته داراییه‌كانه‌وه هه‌نگاوی جددیتر بهاوێژێت.
له‌به‌شێكی تری دانیشنهكه باس له‌وه كرا، كه پێویسته مامۆستایانی ئایینی زیاتر هه‌ڵگری په‌یامی خێر‌و نیشتمانی بن‌و پیشهییو بێ لایه‌نی خۆیان بپارێزن. |