چه‌ند زانایه‌كی ئایینی كه له كوردستانی باكووره‌وه هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان، رۆژی (14/10/2010) سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
شاندی ناوبراو كه پێك هاتبوون له (سه‌ید مه‌لا عه‌بدولباری تریاری، مه‌لا محیه‌دین ئهریهل ماسی، مه‌لا محه‌مه‌د سیری، مه‌لا محه‌مه‌د باقر) كه له دیاربه‌كره‌وه هاتبوون، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و، یه‌كه‌م وێستگه بۆ ئێواره‌ی رۆژی پێشتر گه‌ییشتنه باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، بۆ ئێواره تا رۆژی دوایی میوانی یه‌كێتی زانایان بوون.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زۆر به درێژی باسی بواری ئایینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ مامۆستایانی میوان كرد، به‌تایبه‌تی كۆلێژ‌و په‌یمانگاو خوێندنگه ئایینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و، هه‌روه‌ها ئازادی وتاربێژیو رۆڵی مامۆستایانیو، ژماره‌و رێژه‌ی مزگهوتو وێنی خواپه‌رستی له هه‌رێمی كوردستان.
شاندی كوردانی ماردین زۆر خۆشحاڵبوون به‌و كه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ره‌خساوه‌و، زۆر دڵخۆشبوون به‌وه‌ی به چاوی سه‌ره له مه‌یدانی واقیعدا ئازادی به‌شێكی خاكی كوردان ده‌بینن.
دواتر باس له‌وه كرا، چۆن به‌رنامه‌یه‌ك دابنێن تا له ئایینده‌دا، بتوانن پێكه‌وه راگۆڕینه‌وه‌و كاری هاوبه‌شی هه‌مان شێوه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پردێكی به‌تین له نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كوردستانی توركیا دروست بكه‌ن.
دوای ئه‌وه شاندی ناوبراو به یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایان‌و جێگری سه‌رۆك سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێرو قوتابخانه‌ی ئایینی‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانیان کرد.
|