(القدر) واتایی چی یه ؟
مه‌به‌ست به‌و ووشه‌یه واته ئه‌ندازه گیری كاروباری په‌روه‌ردیگاره به‌مانایی له‌و شه‌وه‌دا په‌روه‌ردیگار ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت هه‌ر شتێك له‌و ساڵه‌دا روبدات له‌وێنه‌ی باران بارینودیاریكردنی رۆزیوژیانومردن تاكو شه‌وی قه‌در بۆساڵی داهاتو دیاره دیاره ئه‌ندازه گیری په‌روه‌ردیگار له‌و شه‌وه‌دا شتێكی نوێ نیه چونكه به‌رله دروست كردنی ئاسمان‌و زه‌وی له‌ئه‌زه‌لدا خوا ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێكی گرتووه به‌ڵكو مه‌به‌ست پێه‌وه ئاشكرا كردنی ئه‌و ئه‌ندازه گیریهیه بۆفریشتهكان له‌و شه‌وه‌دا كه‌له (لوح المحفوظ) دا خودا تۆماریان ده‌كات مانایه‌كی دیكه رێز‌و پله‌و پایه ده‌گه‌یه‌نێت پهروهردیگارلهو باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت :شه‌وی قه‌دری به‌رێز له‌هه‌زار مانگ رێزدارتروخێردارتره بۆیه ئه‌و شه‌وانه به‌رێزن چونكه په‌رتوكێكی به‌رێز كه قورئانی پیرۆزه له‌سه‌ر زوبانی فریشته‌یه‌كی به‌رێز كهجبریله بۆ ئومه‌تێكی رێزدار كه ئومه‌تی محمد پێغه‌مبه‌ر() دابه‌زیوه .
مانایه‌كی دیكه: به‌واتایی به‌رته‌سك بونهوهدێت چونكه زه‌وی له‌وشه‌وه‌دا به‌هۆی دابه‌زینی فریشته‌كان بۆسه‌ر گۆی زه‌وی به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه بۆیه به‌و ناوه نانراوه .
خوای گه‌وره ئه‌وشه‌وه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كردووه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك .
ئه‌وشه‌وه‌ی دیاری نه‌كردوه هه‌روه‌ك هه‌ندێك شتی دیكه‌ی دیاری نه‌كردووه وه‌ك ره‌زامه‌ندی خۆی له به‌نده‌كانی ده‌ست نیشان نه‌كردووه له ئه‌نجامدانی خواپه‌رستیه‌كان بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاره‌زوو مهندببن , توره‌بونی خۆشی له سه‌پێچی كردنی به‌نده‌كان دیاری نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ی به‌نده‌كان خۆیان لێ بپارێزن گیرا كردنی دووعاوپرانهوهی دیای نه‌كردووه تاكو مرۆ دووعا بكاتوبێ هیوا نه‌بێت له‌قبوڵ كردنی , قبوڵ نه‌كردنی تۆبه‌و دیاری نه‌كردنی مردن ...هیتد
قه‌دریشی بۆده‌ست نیشان نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ی ههمووشهوهكان بهزیندوییوخواپهرستی تێدا بكرێتوخهڵكی به‌گه‌وره‌یی لێی بروانن
ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردیگار ئه‌و شه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردبا ڕه‌نگه بۆبهندهكان زه‌ڕو زیانی هه‌با چونكه جاری وایه ئاره‌زوی مرۆڤ واده‌خوازێت ئه‌مری خوا بشكێنێتوسهرپێچی بكات ,له‌و شه‌وه‌دا دیاره گوناهو سه‌ر پێچی كردن له شه‌وێكی ئاوا به‌ڕێز ئه‌گه‌ر دیاری كرابا تاوان كردن له‌نێویدا سزاكه‌ی له‌سه‌ر به‌نده قورس‌تر ده‌بو هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته خودا شه‌وی قه‌دری ده‌ست نیشان نه‌كرد.
له‌و شه‌وه‌دا خواپه‌رستی پاداشتی به‌قه‌د هه‌زار مانگی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه تاوان ئه‌نجامدانیش له‌نێویدا ئه‌گه‌ر شه‌وه‌كه دیاری كرابا به‌قه‌د سزای هه‌زار مانگی ده‌بوو , خاڵێكیدیكه بۆیه خودا ئه‌وشه‌وه‌ی دیاری نه‌كردوه چونكه دڵ نیا نه‌بو شه‌وی قه‌در كامه‌یه به‌نده‌كان خۆیان ماندوو دهكهنوخواپهرستی له هه‌موو شه‌وانی (قه‌در) ده‌كه‌ن به ئومێدی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و شه‌وانه شه‌وانی قهدربێت .
خوای گه‌وره له‌وشه‌وانه‌دا فه‌خر به‌به‌نده‌كانی دهكاتولهلایهن فریشتهكانیهوه ده‌ڵێت ئێوه ده‌تانگوت ئه‌و به‌ندانه شایسته‌ی جێ‌نشین نینه لهیدسهر زه‌وی دا چونكه گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن به‌هۆی ئاره‌زوه وه خوێن ده‌ڕێژن به‌هۆی توڕه‌بونه‌وه ئائه‌وه‌یه كۆشش‌و خۆماندووكردنیان له‌و شه‌وانه‌دا , ئه‌گه‌ر چی نازانن له‌م شه‌وانه‌دا كامه‌یان شه‌وی قه‌دره ئه‌ی ئه‌گه‌ر زانیبایان ده‌بێ چۆن خۆیان ماندوو كردبایه !
شه‌وی (القدر) خێری ئه‌وه‌نده زۆره خوای گه‌وره گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه له‌سێ بڕگه‌دا بۆ پێغه‌مبه‌ر محمد(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌فه‌رمووێت : جاتۆ چوزانی شه‌وی قه‌در كامهیهوچ خێر‌و بهرهكهتێكه بڕگه‌ی یه‌كه‌م ده‌فه‌رمووێ:شه‌وی قه‌دری به‌رێز له‌هه‌زار مانگ رێزداترو خێردارتره واته پاداشتی عیبادهتوخواپهرستی ئه‌و شه‌وه بێ سنوره له‌و بڕگه‌یه‌دا خوا خیری دیاری نه‌كردووه چونكه ده‌فه‌رموێت خیری زیاتر له هه‌زار مانگی نه‌یفه‌رموه هه‌ندی هه‌زار مانگیه" كه‌واته ئه‌و زیاده‌یه پێده‌چێت چه‌ندین جار له‌هه‌زار مانگه‌كه گه‌وره‌تربێت دواتر خوای گه‌وره كه‌باسی مانگ ده‌كات مه‌به‌ست پێی مانگی خۆیه‌تی نه‌ك مانگی ئێمه دیاره ڕۆژهولهلایهن خواوه به ئه‌ندازه‌ی هه‌زار ساڵی ئێمه‌یه هه‌ر ڕۆژیك له‌و هه‌زار مانگه بهقهدههزار مانگی ئێمه‌یه .
پیاوێكی به‌نی ئیسرائیلی به‌شه‌وانه شه‌و نوژی دهكردتاكو به‌یانی لهپشان به‌ڕۆژ له‌پێناو خودادا ده‌جه‌نگا له‌به‌یانیه‌وه تاكو ئێوارێ به درێژای هه‌زا مانگ پێغهمبهروموسلمانان له‌مه‌دا سه‌ر سامی خۆیان ده‌رده‌بری بۆیه ئه‌و ئایه‌ته دابه‌زی
(ليلةالقدرخير من الف شهر)
بڕگه‌ی دووه‌م: ده‌فه‌رمووێت :له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌كان كه جوبڕهئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه داده‌به‌زن له‌سه‌ر روخهستومۆڵهتی په‌روه‌ردیگار به‌جۆره‌ها فرمانوكار به‌تایبه‌تی بۆسه‌ردانی خواپه‌رستان بۆسه‌ردانی مزگه‌وته‌كان بۆگوێگرتن له قورئان‌و...هیتد
پرسیار ئه‌وه‌یه گۆیی زه‌وی گه‌لیك بچوكه ئه‌ی چۆن جێگه‌ی ئه‌و هه‌موو فریشته‌یه ده‌بیته‌وه ؟ فریشته‌كان له‌كاتی دابه‌زیندا پۆل پۆل دێن بۆسه‌ر زه‌وی هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی ده‌چن بۆ په‌رستشی (حه‌ج) شوێنه‌كه بچوكه كه‌چی جێگه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ده‌بێته‌وه كهعبرهزای خوای لێ بێت ریوایه‌ت ده‌كات ده‌ڵێت:(سدره المنتهی) له سنوری ئاسمانی حه‌وته‌مه له‌دای به‌هه‌شت دێت له‌سنوری خه‌وای دونیاوههوای دووا ڕۆژه وه‌كو دارێك وایه بنی له بههشتدایهولقهكانیشی له‌ژێر كورسی خوای گه‌وردایه ئه‌وه‌نده‌ی فریشته لێنه ته‌نها خوا ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌ندن له‌وێوه خوا په‌رستی ده‌كه‌ن پله‌و پایه‌ی جبرئیل له‌نیوان ئه‌و فریشتانه‌یه هه‌ر فریشته‌یه‌ك له‌وانه تایبهتهبۆ داواكردن له‌خوای په‌روه‌ردیگار به مه‌به‌ستی لێ خۆشبونو به‌زه‌یی بۆ بڕواداران ئه‌و فریشتانه له‌گه‌ڵ جبرئیل داده‌به‌زن بۆسه‌ر زه‌وی له‌شه‌وانی قه‌دردا ته‌نانه‌ت شوێنێك له‌زه‌ویدا نامێنێته‌وه كه فریشته‌یه‌كی له‌سه‌ر نهبێتو خواپه‌رستی تێدا ئه‌نجام نه‌دات ,
كاری جبرئیل لهوشهوهداچی چیه ؟
جبرئیل له‌وشه‌وه‌دا كار‌و پیشه‌ی بریتیه له‌وه‌ی له‌نێو خهڵكیدادهگهرێت ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵدا دهكاتوپیرۆزبایی ئه‌و شه‌وه‌یان لێ ده‌كات نیشانه‌ی ته‌وقه كردنی جرئیل له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌وه‌یه كهپیستی ئه‌و كه‌سه گرژ‌و دڵی نهرموچاوی پر له‌فرمێسك ده‌بیت ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ تۆقه كردنی جبرئیل له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ههركهسێكلهو شه‌وه‌دا سێ جار بڵێت:لااله‌الاالله به‌جاری یه‌كه‌م خوالێی خوش ده‌بێت به‌جاری دووه‌م له‌ئاگری دۆزه‌خ رزگاری ده‌بێت به‌جاری سێ یه‌م ده‌چێته به‌هشتی یه‌كه‌م فریشتكه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسمانێ جبریل ده‌چێته به‌رده‌م ڕرژ ڕاده‌وه‌ستێت هه‌ر دووباڵی سه‌وزی لێك ده‌كاته‌وه ئه كاته نه‌بێت ئه‌و باڵانه بۆ هیچ كاتێكی دیكه لێك ناكاته‌وه له‌پاشان یهكهبهیهكه بانگی فریشته‌كانی دیكه ده‌كات تاكو هه‌موویان به‌رز دهبنهوهجبرئیلوئهو پۆله فریشته به‌رێزه له‌نێوان رَۆژوئاسمانی دونیادا ڕادهوهستنوسهرقاڵی دووعاو پاڕانه‌وه ده‌بن داوای دووعاو پاڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ بڕواداران بۆئه‌وه‌ی خودای گه‌وره لهگوناهیان خۆش بێت بۆ كه‌سانێك كه‌له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژو بونه كاتێتك بووبه ئیواره ده‌چنه ئاسمانی دونیایێ گروپ گروپ داده‌نیشن فریشته‌كانی ئاسمانی دونیایێ لهگهڵیانداكۆدهبنهوهو پرسیاری یه‌كه به‌یه‌كه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له ژن‌و پیاو گه‌وره‌و بچوكه‌وه به‌نێوی خۆیوباوكیهوه سه‌باره‌ت به‌خواپه‌رستی پرسیار دهكهنودهڵێن فڵانه كه‌س كه‌س چی دهكردوئێوه چۆنتان بینی ئه‌وانیش ده‌ڵێن :فڵانه كه‌سمان بینی ساڵی ڕابردوو خودا په‌رست بوو به‌داخه‌وه ئه‌و ساڵه وازی هێنابوو فڵانه كه‌سه ساڵی ڕابردوو وازی له‌خواپه‌رستی هێنابوو له‌و ساڵه تۆبه‌ی كردبوو ئنجا هه‌موویان دووعا بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن كهلهخوداپهرستهو واز له كه‌سه دێنن كهوازی هێناوهودووعای بۆناكهن ده‌لێن فڵانهكهسهمان بینی قورئانی ده‌خوێند فڵانه كه‌سه له ڕكوعدا بوو فڵانه كه‌سه له سوجده دابوو ئه‌و شه‌ووڕۆژه لهئاسمانهدا ده‌بن تازانیاری ته‌واوی خه‌ڵكی به‌ئاسمانی دونیایێدا ده‌گه‌یه‌نن به‌هه‌مان شێوه تاكو ئاسمانی حه‌وته‌م یهكهبهیهكه له ئاسمانه‌كان زانیاریان پێ ده‌ده‌ن تادهچنهوه (سدر‌ه‌المنتهی) سدر‌ه‌المنتهی پێیان ده‌ڵێت ئه‌ی سه‌رنیشانی خۆم پێم بڵێن خه‌ڵكی سه‌ر روی زه‌وی چیان ده‌كرد منیش مافم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌یه چونكه هه‌ر كه‌سێك خودا خۆشی بوێت منیش خۆشم ده‌وێت ئه‌وانیش سه‌باره‌ت بهپیاووژنوپیروگهنجوگهورهو بچوكه‌وه به‌ناوی باوكوباپیریانهوه ته‌واوی مه‌علوماتیان ده‌ده‌نێ له‌پاشان ئه‌و هه‌واڵه ده‌گه‌یه‌ندرێته به‌هه‌شتێ بۆیه:په‌روه‌ردیگارم عهودڵی ئه‌و به‌ندانه‌م زووكه به په‌له بۆلای منیان ڕهوانهبكه فریشته‌كان‌و سدرهالمنتهاش ده‌لێت : امین , امین
بڕگه‌ی سێ یه‌م : ده‌فه‌رموێت :ئه‌و شه‌وه ئاسودهییوئاشتیوهێمنیورهحمهتو میهره‌بانیه,هه‌تا كاتی به‌ره‌به‌یان .پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له سه‌ربێت) ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در بهخواپهرستیویادی خوا بباته سه‌ر بهئیمانوباوهری دامهزراووبهتهمابوونی پاداشتورهحمهت ,خوای گه‌وره لهههمووگوناههكانی رابردووی خۆش ده‌بێت (بوخاریومسلم) ریوایه‌تیان كردووه .خاتو عائیشه فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا لهوشهوانهداچ دووعایه‌ك بكه‌م ,پێغه‌مبه‌ر () فه‌رمووی بڵێ: (اللهم انك عفو تحب العفو فاعفو عنى ) جا پێویسته ئێمه‌ش له‌و شه‌وه‌دا بڵێین : اللهم انك عفوٌ تحب العفو فاعفو عنِى اَمين.. اَمين |