ڕاگه‌ياندنى لقى كه‌ركوك
بهڕازيبوون به قه‌ده‌رى خواى گه‌وره، رۆژى سێشه‌ممه 1/8/2017 زاناى ئاینى و مامۆستاى شێخى ناودارى شارى كه‌ركوك، شێخ سه‌يد عبدالله ياسين نهعێمى، له ته‌مه‌نى 70 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
شێخى خوالێخۆشبوو؛ كه‌سایه‌تیه‌كى ديارى ئاینى و كاریگه‌ر و جێگاى متمانه‌ى زانايان و خه‌لكى شاره‌كه بوو، هه‌روه‌ها رۆڵێكى كاراى هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفتهكۆمهلایهتیهكان، به‌بێ جياوازى نێوان پێكهاته‌كان.
ئه‌مه‌و خوالێخۆشبوو، زياتر له25ساڵ پێشنوێژ‌و وتارخوێنى مزگه‌وتى مه‌نسوڕ بووه له‌شارى كه‌ركوك و موڕشيد و زانايێكى ئاینپهروهرى ناوچه‌كه بووه‌و شوێنده‌ستى به‌سه‌ر زۆرينه‌ى كارهخێرييهكان هه‌بووه.
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، لقى كه‌ركوكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ڕادهگهيهنێته بنه‌ماڵه و دۆست و كه‌سوكارى خۆالێخوشبوو، له‌خواى گه‌وره‌ش داواكاره كه به ڕه‌حم و ميهرهبانى خۆى بيبهخشێ و سێبورى و ئارامى خۆى بڕژێنى به‌سه‌ر هه‌مووان.. انا لله وانا اليه را‌جعون.
|