كه‌ركوك: مامۆستا شێخ شۆڕش شێخ له‌تيف تاهيرى به‌رزنجى كۆچى دوايى كرد
راگه‌ياندنى لق
بهڕازيبوون به قه‌ده‌رى خواى گه‌وره، شه‌وى 15 له‌سه‌ر 16ى 8/2017 زاناى ئاینى و موڕشيد و شێخى ناودارى شارى كه‌ركوك، شێخ شۆڕش شێخ له‌تيف تاهيرى به‌رزنجى ، له ته‌مه‌نى 56 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
شێخى خوالێخۆشبوو؛ كه‌سایه‌تیه‌كى ديارى ئاینى و كاریگه‌ر و جێگاى متمانه‌ى زانايان و خه‌لكى شاره‌كه بوو، ئيمام و موڕشيدى ته‌كيه‌ى شێخ له‌تيف بوو له شۆريجه و رۆڵێكى كاراى هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفتهكۆمهلایهتیهكان، به‌بێ جياوازى نێوان پێكهاته‌كان.
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، لقى كه‌ركوكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ڕادهگهيهنێته بنه‌ماڵه و دۆست و كه‌سوكارى خۆالێخوشبوو، له‌خواى گه‌وره‌ش داواكاره كه به ڕه‌حم و ميهرهبانى خۆى بيبهخشێ و سێبورى و ئارامى خۆى بڕژێنى به‌سه‌ر هه‌مووان.. انا لله وانا اليه را‌جعون. |