لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايان؛ ئيدانه‌ى هه‌ڵكوتانه سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان ده‌كات
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان
لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به‌ناوى سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى سنوورى خۆى؛ به توندى ئیدانه‌ى په‌لاماردان و ئازاردانى به‌ریز (مه‌لا سامى عثمان فرج) ناسراو به به مامۆستا مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵى ده‌كات و نیگه‌رانه له هه‌ر كارێكى له‌م شێوه‌یه، كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤیك بكرێت، به تایبه‌ت به ئامانجگرتنى مامۆستايانى ئایینى، كه دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌كى شه‌رعى و یاسایى و دابونهریتێكى كورده‌وارى، وه به هیچ پاساوێک نابێت له رۆژى پيرۆزى هه‌ینیدا و به‌م شێوه‌یه هێرش بكرێته سه‌ر پێشنوێژ‌و وتارخوێنى مزگه‌وت، به‌م بۆنه‌يه‌وه داواكارین له لایه‌نی یاسایی و په‌یوه‌ندیدار؛ ئیجرائاتی یاسایی بکه‌ن و به زووترین کات تاوانباران بدۆزنه‌وه؛ تاكو خه‌ڵکى دوورتر بێت له ترس و دڵه‌راوکێ و ئه‌م وڵاته ببێه لانکه‌ی ئاشتی و ئارامى و پێکه‌وه‌ژیان، كه مامۆستایانى ئاینى پێشه‌نگی ئه‌و بواره‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ندین جاره له چه‌ند شار و شوینی جیاواز مامۆستایانى ئایینى رووبه‌ڕووى توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئێمه پێش بڕیاره یاساییه‌کان و ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه ناكه‌وین و له كاتى پێویستدا قسه‌مان ده‌بیت.
له کۆتاییدا به هیواى شیفاى خێرا بۆ مامۆستا و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه.
لقى چه‌مچه‌ماڵى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان
18-8-2017 هه‌ینی