موعجيزه‌ی پيستی مرۆڤ

سوپاس و ستايشی بی پايه‌ن بۆ خودای په‌روه‌ردگار برژی سه‌لات و سه‌لام به‌سه‌ر حه‌زره‌تی محمد هه‌م له‌ سه‌ر يارو ياوه‌رانی ، به‌ريزان له‌شی مرۆڤ هه‌مووی موعجيزه‌يه‌ هه‌تا بيری لی ده‌كه‌يته‌وه‌ شتی سه‌يرترت بۆ
ده‌رده‌كه‌وی با كه‌ميك به‌ كورت باس له‌ پيستی مرۆڤ بكه‌ين بابزانين خوا چۆن باسی ده‌كات و چۆنی دروست كردووه‌ ؟

به‌ريزان له‌ سوره‌تی فصلت له‌ ئايه‌ته‌كانی (١٩-٢٠-٢١) دا ده‌فه‌رمووی(( يوم يحشر أعداء الله إلى النار فهم يوزعون (19) حتى إذا ما جاؤها شهد عليهم سمعهم وأبصارهم وجلودهم بما كانوا يعملون (20) وقالوا لجلودهم لم شهدتم علينا قالوا أنطقنا الله الذي أنطق كل شيء وإليه ترجعون)) خوايه‌ گه‌وره‌يی بۆتۆ !به‌كورتی له‌م ئايه‌تانه‌دا خوا ئه‌وه‌باس ده‌كات كه‌ يه‌كيك له‌وانه‌ی شاهيدی له‌سه‌ر ئاده‌ميزاد ده‌ده‌ن له‌ رۆژی قيامه‌ت پيستی مرۆڤه‌ يا سبحان الله ئايا پيست قسه‌ ده‌كات ؟ با گوی له‌ زانست بگرين به‌رامبه‌ر موعجيزه‌ی خوا چ ده‌دوی :
پيست گه‌وره‌ترين به‌ش و ئه‌ندامه‌ له‌ لاشه‌ی مرۆڤ وه‌كو به‌رگيكی پاريزه‌ر كارده‌كات كه‌ له‌و زه‌ره‌رو زيانانه‌ی ده‌وروبه‌ر له‌ش ده‌پاريزی له‌ گه‌رما ، له‌ سه‌رما ، له‌ پيسی ، له‌ به‌كتريا ..... پيست لاشه‌ به‌دوور ده‌گريت له‌ جۆره‌ها ده‌ردو پيسی وه‌ لی ناگه‌ری نزيكی له‌ش بكه‌ونه‌وه‌ ، پيست چه‌وراتيه‌ك ده‌رده‌دات تا له‌سه‌ر شيوه‌
نه‌رميه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بيت ووشك نه‌بيته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاره‌قه ده‌رده‌كات ماده‌يه‌كی ژه‌هراويه‌ پره‌ له‌ مه‌وادی كيميايی كه‌ پيويست نيه‌ بۆ له‌ش ، پيست پيك هاتووه‌ له‌ چه‌ند چينيك ته‌نك و ناسك له‌ تۆر و ريشالۆك و ده‌ماری خوينی و خانه‌ی ده‌ماری و موو وهه‌ستيار .... . ، پيست هه‌رده‌م له‌ جوله‌ دايه‌و به‌ به‌رده‌وامی جوله‌ ده‌كات له‌ چينه‌كانی ناوه‌وه‌ به‌ره‌و رووی ده‌ره‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وی پاشان ده‌مری وله‌ جيگای ئه‌و پيستيكی تر ديته‌وه‌ ، هه‌ر ده‌قيقه‌يه‌ك نزيكه‌ی (٤٠٠٠٠) چل هه‌زار خانه‌ ده‌گۆری له‌ ماوه‌ی مانگيك دا هه‌مووخانه‌كانی له‌ش ده‌گۆری به‌ بی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پيوه‌ بكه‌ين ! واته‌ له‌ %٩٥ له‌ خانه‌كانی پيست فرمانيكی تايبه‌تی هه‌يه‌ ئه‌ويش بريتی يه‌ له‌ نوی كردنه‌وه‌ی خانه‌كان وه‌ له‌ %٥ كاره‌كانيان تايبه‌ته‌ به‌ ره‌نگ كردنی پيست به‌ ره‌نگی گونجاو واته‌ هه‌ول ده‌دات ئه‌م مادده‌يه‌ دروست بكات ((melanin)) كه‌ ره‌نگ ده‌به‌ خشی به‌ پيست ، ليكوله‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌يان دۆزيته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پيست بۆ ماوه‌يه‌كی زۆر بدريته‌ به‌ر‌ تيشكی خۆر ئه‌وا ده‌بيته هۆی تووش بوون به‌ شيرپه‌نجه‌ی پيست به‌ تايبه‌تی له‌لايه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ ( ليره‌ش حيكمه‌تيكی تری خوايی ده‌رده‌كه‌وی كه‌ له‌
به‌رچی خوا فه‌رمانی داوه‌ ئافره‌ت خۆ بپۆشن) ، رووبه‌ری پيست كه‌ له‌شی مرۆڤ داده‌پۆشی به‌ نزيكه‌ی (٢) دوومه‌تر دووجايه‌وه‌ كيشی پيست له‌ مرۆڤيكی ئاسايی ده‌گاته‌ نزيكه‌ی (٢) دوو كيلۆ و (٧٠٠) حه‌وسه‌ت گرام ،
ده‌بی ئه‌وه‌ش بزانی ئه‌و پيسته‌ نه‌رم وجوان و به‌ بريقه‌ی كه‌ده‌يبينی له‌سه‌ر رووه‌كه‌ی به‌ مليۆنان به‌كتريا هه‌يه‌ كه‌ وا ده‌كه‌ن پله‌ی گه‌رمای له‌ش بپاريزن چه‌نده‌ها سال زانايان هه‌وليان داوه‌ تاوه‌كوو نهينيه‌كانی يادگاری ئاشكرا بكه‌ن واته‌ كانگاو كۆگه‌ی ئه‌م يادگاريه‌ بدۆزنه‌وه‌ له‌ كام خانه‌يه‌ و له‌ كام شوينه‌ له‌ لايه‌ن ئاده‌ميزاده‌وه‌ ، ئه‌وان ده‌زانن كه‌وا شوينه‌ك هه‌يه‌ يادگاريه‌كانی تيدا كۆده‌كريته‌وه‌ و زه‌خيره‌ ده‌كريت له‌ شريتيكی زانياری بۆ ماوه‌يی
كه‌ ناوی ((DNA)) جا ئايا ده‌بی دوايين ئه‌نجامی ئه‌م ليكولينه‌وانه‌ چی بيت ده‌رباره‌ی ئه‌م زانياريه‌ كۆكراوانه‌ ؟
به‌لی له‌ باسيكی زانستی نوی كه‌ گۆڤاری (( علم الاعصاب)) بلاوی كرده‌وه له‌ ناوه‌راستی سالی (٢٠٠٧) تيايدا ليكۆله‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌يان دۆزيه‌وه‌ كه‌ خانه‌كانی پيست چه‌ند وورديله‌يه‌كی تيدايه‌ به‌ ناوی ((CaMKII)) وه‌
ئه‌م وورديلانه‌ به‌ر پرسن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی يادگاريه‌كان و شته‌ به‌سه‌ر چووه‌كان ئه‌م ئه‌نجامه‌ بۆ يه‌كه‌م جار ئاشكرابوو ئينجا ليكوله‌ره‌وه‌كان زۆر هه‌وليان دا پاشان ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌يان له‌ سه‌ر مشك ئه‌نجام دا بۆيان ده‌ركه‌وت كه‌ پيست وه‌كو ئه‌م سيديه‌يه‌ كه‌ زانسته‌كانی تيدا كۆده‌كريته‌وه‌ له‌ پيستی هه‌موو گيان له‌ به‌ريك ،
ئه‌م شتانه‌ی كه‌ دۆزيانه‌وه‌ سودی زۆره‌ بۆ پزيشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشيه‌ دريژ خايه‌نه‌كان چونكه‌ ئه‌م پيسته‌ به‌ بيری ديته‌وه‌ كه‌ له‌ رابردوودا چ ئيش و ئازاريكی ديوه‌ ، وه‌ له‌ هه‌ولدانيكی وورده‌كاری نويوه‌ به‌ ده‌ركه‌وت كه‌ خانه‌كانی پيست به‌ شيوه‌يه‌كی به‌رده‌وام خۆی ده‌پاريزی له‌ هيرشه‌كانی به‌كتريا وه‌ ئه‌وه‌شيان باس
كردووه‌ كه‌ زۆر به‌ كار هينانی مۆبايل و ته‌له‌فۆنی گوازراوه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جۆره‌ها به‌ كتريا له‌ سه‌ر رووی پيست گه‌شه‌ بكات ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر تونای مه‌ناعه‌تی كه‌سه‌كه‌ ده‌وه‌ستی هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ ده‌گه‌ريننه‌وه‌ كه‌ پيست كاری هه‌ستياری هه‌يه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌و زه‌خيره‌ كردنی زانسته‌كان و روداوه‌كان وه‌ زۆر به‌ كار هينانی مۆبايل به‌ شيوه‌يه‌كی به‌رده‌وام ته‌شويش ده‌خاته‌ سه‌ر كاری خانه‌كانی پيست به‌ هۆی له‌ره‌ له‌ره‌ كارۆ موگناتيسيه‌كان كه‌ مۆبايل وه‌ری ده‌گريت ،


چاره‌ سه‌ری خانه‌كانی پيست : -- له‌م چه‌رخه‌دا زاناكان هه‌ول ده‌ده‌ن كه‌ سوود له‌ خانه‌كانی پيست وه‌ربگرن له‌ خانه‌كانی ره‌گه‌وه‌ وه‌ گوتويانه‌ ئه‌مه‌ كاريكی زۆر كاريگه‌ری هه‌يه‌ له‌ چاره‌ سه‌ر كردنی سووتان ئه‌م خانانه‌ی كه‌ پييان ده‌گوتری ( الخلايا الجذعية) هيچ زانياری تيدا نيه‌ واته‌ ئه‌مه‌ له‌ به‌شی يه‌كه‌م كه‌باسمان كرد له‌ %٥ كاری
جوانكاری پيست ده‌كه‌ن ، وه‌ ئيستاش زۆر هه‌ول و كۆششی به‌رده‌وام هه‌يه كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كری كه‌ سوود له‌ خانه‌ جينيه‌كان (الخلايا الجينيه‌) وه‌ربگيريت هه‌روه‌ها هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ گۆرينی شريتی بۆ ماوه‌ بۆ خانه‌كانی پيست هه‌تاكوو ئه‌م يادگارانه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌ ناو پيسته‌كه كۆكراوه‌ ته‌وه‌ و، ئه‌مرۆ زاناكان له‌وه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ كۆپی كردنی مشك له‌ خانه‌كانی پيسته‌كه‌ی چونكه‌ ئه‌م خانانه‌ توانايه‌كی دريژيان هه‌يه بۆ هه‌لگرتنی زانياری وه‌ ئه‌وه‌يان دۆزيه‌وه‌ كه‌ ئه‌م خانانه‌ له‌ پيستی ميينه‌ زياتر زانياری كهۆده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خانه‌كانی پيستی نيرينه‌كان ( ئه‌مه‌ له‌ تاقی كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر مشك ).... زاناكان زۆر هه‌وليان داو ته‌ئكيديان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگيك هه‌يه‌
له‌ ناو خانه‌كانی پيستی مرۆڤ ده‌نگی دی به‌لام لی ی تيناگه‌ين كه‌ ئه‌م ده‌نگه‌ ئه‌لی چی ؟ ئه‌م داهينانه‌و ئاشكرابوونه‌ سه‌رده‌ميانه‌ يه‌ و نوی يه‌ له‌ سه‌رده‌می هاتنی قورئان كه‌س نه‌يزانی بوو به‌لام قورئان باسی ده‌كات كه‌ پيست قسه‌ ده‌كات و ته‌سبيحاتی خوا ده‌كات وه‌ زاناكان ئه‌و ده‌نگانه‌يان تۆمار كردووه‌ كه‌ له‌ شريتی بۆ ماوه‌ی DNAديته‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ زاناكان ئه‌مه‌شيان ووتوه‌ كه‌ شريتی بۆ ماوه له‌ره‌له‌ريكی ده‌نگی به‌رده‌وامی هه‌يه‌ وه‌ ئه‌م شريته‌ له‌ هه‌موو خانه‌كانی له‌ش هه‌يه‌ وه‌كو خانه‌كانی چاو وه‌ گوی وه‌ پيست له‌به‌ر ئه‌وه‌ برياری ئه‌وه‌يان دا كه‌ ئه‌م خانانه‌ زانياريان تيدا كۆده‌كريته‌وه‌ و ده‌توانری رۆژيك له‌ رۆژان ئه‌و زانياريانه‌ بهينرينه‌وه‌ ،له‌ ناو قولايی پيست دا سجلی تايبه‌ت هه‌يه‌ به‌ سجلی كۆمپيوته‌ر ده‌چی له‌ زه‌خيره‌ كردنی زانياری و روداوه‌كان و ئه‌وده‌نگانه‌ی كه‌ كه‌ به‌كاری ده‌هينين و ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ده‌يكه‌ين ، دكتۆر (كلارك أوتلی) كه‌ سه‌دان نه‌شته‌رگه‌ری دانانه‌وه‌ ی پيستی كردوه‌ ده‌لی : پيست بيرهينه‌ره‌وه‌يه‌كی به‌ هيزه‌ هيچ له‌ بير ناكات ، هه‌ر هه‌مان دكتۆر و زانا گه‌يشته‌ ئه‌نجاميك كه‌ له‌ %٧٠ سه‌دا حه‌فتای ئه‌وانه‌ی كه‌ پيستيان بۆ ده‌گۆردريت وپيستی نوييان بۆ داده‌نری ( زرع الجلد) كه‌ پيستی خۆيان نيه‌ به‌لكو پيستی كه‌سانی تره‌ ئه‌وا تووشی شيرپه‌نجه‌ی پيست هاتوون پاش ماوه‌يه‌كی كه‌م له‌ نه‌شته‌رگه‌ريه‌كه‌ ئه‌مه‌ كيشه‌يه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دروست كرد كه‌ نه‌يان توانی چاره‌ سه‌ری بكه‌ن وه‌ زاناكان ده‌لين له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ پيست تايبه‌تمه‌ندی يه‌كی گه‌وره‌ی هه‌يه‌ جيگای زه‌خيره‌ كردنی
زانياريه‌كانه‌ بۆيه‌ كه‌ پيستی كه‌سيك بۆ كه‌سيكی تر ده‌گوازريته‌وه‌و و لی ئه‌نريته‌وه‌ ئه‌وا پيسته‌كه‌ به‌ هه‌موو زانياريه‌كانيه‌وه‌ لی ئه‌نريته‌وه‌ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ كه‌سی يه‌كه‌م بۆيه‌ كه‌سی دووه‌م كه نه‌خۆشه‌كه‌ يه‌ قبولی ناكات و تووشی نه‌ خۆشی ديت .


كه‌واته‌ هه‌موو شتيك ده‌نگی هه‌يه‌ كه‌ زاناكان ناويان بردووه‌ به‌ ده‌نگی سروشتی نه‌وه‌ك هه‌ر ته‌نها ئاده‌ميزاد به‌ لكو روه‌ك و گشت گيان له‌ به‌ران و ئه‌ستيره‌كان ، هه‌تا ده‌لين له‌ سه‌ره‌تا دروست بوونی ئه‌م كه‌ونه‌ ده‌نگی له‌ر ه‌ له‌ری لی هاتووه‌ به‌ هۆی فراوان بوونی له‌ ناكاوی وه‌ وه‌كاله‌تی ناسا ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌ كه‌ كونه‌ ره‌شه‌كان (
الثقوب السوداء) ده‌نگی به‌ به‌ره‌ له‌ريان هه‌يه‌ وه‌ ئه‌ستيره نيوترۆنيه‌كان له‌ره‌ له‌ره‌ ده‌نگه‌كانيان به‌ ده‌نگی چه‌كوچ ده‌چی هه‌روه‌ها روه‌ك ده‌نگی هه‌يه‌ و خانه‌كانی دل ده‌نگيان هه‌يه‌و واته‌ هه‌رشتی هه‌بی ده‌نگی هه‌يه‌ وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموی (( وان من شيء الا يسبح بحمده ولكن لاتفقهون تسبيحهم) ئه‌م موعجيزه‌يه‌ له‌ قورئان باس
كراوه‌ چوارده‌ سه‌ده‌ يه‌ : له‌به‌شه‌كانی رابردوو بۆمان رۆن بۆوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ئيمه‌ ده‌يبينين له‌ پيسته‌كانمان ته‌نها خانه‌ی مردوون و خه‌ريكه‌ بوه‌ری ، ئيمه‌ وه‌كو بروادار قورئان فيرمانی كردووه‌ چۆن خانه‌كانی پيستمان چوست و چالاك بكه‌ين تا له‌ كار نه‌كه‌ون ئه‌ويش به‌ هۆی قورئان خويندن و گوی لی راگرتن كه‌ گه‌وره‌ترين ريگايه‌ بۆ پاراستنی پيست وه‌ خانه‌كانی له‌ش ، ئه‌وه‌تا له‌ سوره‌تی _ الزمر _ ئايه‌تی (٢٣) ده‌فه‌رموی (( الله نزّل أحسن الحديث كتابا متشابها مثاني تقشعر منه جلود الذين يخشون ربهم ...)) واته‌ خوا جوانترين وباشترين كتابی ناردووه‌ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ له‌ روی جوانی يه‌وه‌ بابه‌ته‌كانی له‌يه‌ك ده‌چن جا كاركرنی ئه‌م قورئانه‌ ئه‌وه‌يه‌ ته‌زوو ده‌هينيت به‌ گيان و پيستی ئه‌وكه‌سانه‌دا كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاريان له‌ دل و ده‌روون دا هه‌يه .... ، له‌ به‌شه‌كانی رابردوو زانيمان كه‌ پيست خانه‌كانی نوی ده‌كاته‌وه‌ وه‌ به‌رده‌وام له‌ گۆرانكاری داي ئه‌م كرداره‌ له‌ قورئان هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموی((إن الذين كفروا بآياتنا سوف نصليهم نارا كلما نضجت جلودهم بدلناهم جلودا غيرها ليذوقوا العذاب إن الله كان عزيزا حكيما / النساء 56 .ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پيستی كافره‌كان له‌ جهنم
به‌رده‌وام نوی ده‌بته‌وه‌ تاوه‌كو تامی عه‌زاب بچيژن هه‌ركاته‌كی پيسته‌كه‌ سوتا پيستيكی تر ديته‌وه‌ جيگای .
وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ خانه‌كان كۆگای زانيارين بۆيه‌ ده‌بی ئاگاداری قسه‌و كرده‌وه‌كانمان بين چونكه‌ هه‌مووی تۆمار ده‌كری و له‌ قيامه‌ت دا هه‌مووی بۆمان لی ئه‌دريته‌وه‌ و ده‌بينين و ده‌بيسين بۆيه‌ له‌و رۆژدا
مرۆڤه‌كان پرسيار له‌ پيستی خۆيان ده‌كه‌ن كی ئيوه‌ی به‌ قسه‌ هينا؟ ئه‌وانيش له‌ وه‌لامدا ئه‌لين ((أنطقنا الله الذي أنطق كل شيء ))ئه‌وخوايه‌ ئيمه‌ی به‌ قسه‌ هينا كه‌هه‌موو شتی به‌ قسه‌ هينا . به‌م جۆره‌ كوتايی به‌م باسه‌ ده‌هينين تا بابه‌تيكی نوی به‌ خواتان ده‌سپيرم

خواتان له‌گه‌ل .