له رۆژی 21/8/2017 رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر موهدی ئه‌حمه‌د سومه‌یدعی (موفتی عێراق) كردووه، موفتییه‌كه‌ی عێراق گله‌یی له یه‌كێتی زانایان ده‌كات كه ئیدانه‌ی قسه‌كانی پێشوویان كردووه له‌و كاته‌ی نامه‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردبوو تێیدا ئه‌م هه‌نگاوه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
موفتی له‌م دیمانه‌یه‌دا جارێكی تر ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان به توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به جۆرێكی نوێی تیرۆری ده‌زانێت، ترسی هه‌یه ببێته مایه‌ی دابه‌شبوونی كورد خۆیان.
له‌و باره‌وه دكتۆر عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: وه‌كو یه‌كێتی زانایان چاوه‌ڕوان بووین دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان، موفتی به قسه‌كانی داچێتهوهو خۆی له گه‌مه‌و یاری سیاسیه‌كان رزگار بكات و، دام و ده‌زگا ئایینیه‌كان نه‌خاته ژێر كاریگه‌ری سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی كه یارییه‌كه دژی هیواو ئاوات و مافی گه‌لێكی ستهملێكراوو به‌شخوراوه، چاوه‌ڕوان بووین ده‌نگێكی دلێرانه بێت دژی كاره نامرۆڤه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه قوتی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و هه‌ژاری كوردستانی بڕیوه. ده‌نگێكی مه‌رد بێت له كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی عێراق كه تاكو ئێستا ئاماده نییه مووچه‌و قوتی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه بدات، كه گیان و خوێنی خۆیان له عێراق رشت دژی تیرۆر‌و تیرۆریستان. ده‌بوو موفتی بیری له‌وه بكردایه‌وه ئاخۆ بۆچی كورد ناچاری ئه‌م هه‌نگاوه كرا. به‌داخه‌وه نه‌مانبینی موفتی له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵكی كوردستان و داگیركردنی سامانیان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر نامووسیان و بردنی ژن و منداڵیان كه‌مترین قسه بكات. له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانایان ده‌ڵێت: پێویسته دام و ده‌زگا ئایینه‌كان وریابن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی خۆیان نه‌خزێننه ناو هه‌ندێك ململانێی سیاسی كه له‌وانه‌یه روون و دیار نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره له ناوبانگی ده‌زگاكانیان نه‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه میسداقیه‌تی خۆیان ده‌فه‌وتێنن. |