دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه، كه له ڕێی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت خه‌ڵك ده‌نێردرێته حهجو، بڕی خه‌رجی سه‌فه‌ریش له ڕێی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه (شه‌ش ملیۆن دیناره).
له‌و باره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حهجو عومره به‌ڕێز ( شێخ سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی ) له لێدوانێكیدا بۆ په‌یام ڕایگه‌یاند: شتی وا نیه له كوردستان به شه‌ش ملیۆن خه‌ڵك له رێی كۆمپانیا بنێردرێته حه‌ج، ته‌نها چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت، كه به شێوه‌ی تایبه‌ت له به‌غدا تیروپشكیان بۆ كراوه، ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حهجو عومره‌ی كوردستانه‌وه نیه، ته‌نها موعامهلاتی هه‌ندێكیان لێره‌وه ده‌كرێ، بۆیه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه له رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومڕه‌وه نه‌بێت، هیچ كه‌س ناتوانێ سه‌فه‌ری حه‌ج بكات.
|