زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یخۆنه‌وه بێ‌هێز و لاوازیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش خێزانه‌كانیان به‌ره‌و هه‌ژاری ده‌بات.
بڕێك له‌وه‌ی كه په‌یدا ده‌كرێت ده‌درێت به حه‌قی دا و، هێنده‌ی تر به‌ره‌و كه‌م ده‌رامه‌تی یان ده‌بات.
بڕێكی زۆر له ترێ و خورما و دانه‌وێڵه و میوه‌ی تر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌فیڕۆ ده‌درێت.
په‌رته‌وازه بوون و تێكچوونی باری خێزانی و نه‌بوونی داهات.
پاره‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌خۆشخانه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ری بخۆرانی عه‌ره‌ق ته‌رخان ده‌كرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێك له پزیشكه باڵاده‌سته‌كانی كێشه‌ی بابه‌تی كحوولی ده‌ڵێت:
ئێوه ده‌رگاكانی خواردنه‌وه‌ی عه‌ره‌قم بۆ دابخه‌ن، من گرنتیی داخستنی نیوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانتان بۆ ده‌كه‌م.
سه‌رف كردنی به‌شێكی زۆری پاره‌ی حكومه‌ت بۆ ڕێگه‌گرتنی تاوان كه له‌ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌یه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه.(2)
له‌به‌ر ئه‌م زیانه زۆرانه بوو -كه هه‌ندێكی لێره‌دا باسكرا- كه خوای زانا و دانا به‌هه‌موو نهێنی یه‌كان فه‌رمووی: [فَاجْتَنِبُوهُ] (لێی دووركه‌ونه‌وه).
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه كڕین و فرۆشتن و باركردن و ده‌ست لێدان و هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك و به‌هه‌ر جۆره بیانوویه‌كه‌وه حه‌رامكراوه.
adebqaradaghi@yahoo.com |